04/11/2024
DidiMn Logo
Top

كەيهان كەلهووڕ، بوو بە براوەى خەڵاتى مرۆڤدۆستیى ئايزاك ستـێرن

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

كه‌یهان كه‌لهووڕ

ديدى منموزيكێ ما
له فارسييەوە: سەليم جەمال

 

كەيهان كەلهووڕ كەمانچەژەن و موزيسيانى ناودارى كورد، بوو به براوەى خەڵاتى بڕواپێكراوى نێونەتەوەيى ئايزاك ستێرن.

خەڵاتى پەيامى مرۆڤدۆستیى ئايزاك ستێرن له ساڵى 2016 بە مەبەستى ڕێزلێنان لەو گرووپ و كەسايەتییانە بونياد نراوە، كە لە ڕێگەى موزيكەوە هاوكار و فريادڕەسى مرۆڤايەتين، جگە له كەيهان كەلهووڕ گرووپى موزيكى فارمێرسيش بووە خاوەنى خەڵاتى ناوبراو، پێشبڕكێى نێونەتەوەيى ئايزاك ستێرن لە كەنار پێشبڕكێكانى نێونەتەوەيى چايكۆڤسكى و كووين ئێليزابێت له هەرە بڕواپێكراوترين پێشبڕكێيەكانى موزيكى جيهانن.

لەو ئيڤێنتەدا كە دوو ساڵ جارێك بەڕێوە دەچێت، زياتر سەرنج دەخرێتە سەر ئەو بەرهەمە موزيكيیانەى كە پەيامى مرۆڤدۆستى لەخۆيان دەگرن، هەروەها كار لەسەر لەيەكترنزيكبوونى مرۆڤەكان دەكەن، بۆيە بۆ دووەم ساڵى ئەم ئيڤێنتە خەڵاتى دروشمى ناوبراو پێشكەش بە كەيهان كەلهووڕ، كەمانچەژەن و موزيسيانى ناودارى كورد كرا.

دەستەى دادوەرانى ئەو پێشبڕكێيە لەو بڕوايەدان كە بەرهەم و ئامانجى موزيكى كەيهان كەلهووڕ، زۆرينەى جار پەيامى مرۆڤدۆستى دەگەيەنن، ئەويش نەك لە چوارچێوەى نەتەوەيەك، بەڵكو گشت نەتەوەكان بەيەكەوە گرێ دەدات لە ڕێى موزيكى خۆيەوە.

مەڕاسيمى بەخشينى خەڵاتى ئايزاك ستێرن له شارى شانگهايى وڵاتى چين بەڕێوە چوو و بە شێوەى ڕاستەوخۆ لە كەناڵەكانى تەلەڤزيۆنى ئەو وڵاته پەخش كرا، بەڵام بە هۆى سەرقاڵبوونى كەلهووڕ بە زنجيرە كۆنسێرتەكانى خۆى لە وڵاتى ئێران، نەيتوانى ئامادەى مەڕاسيمەكە بێت و لەبرى ئەو مايكڵ ستێرن كوڕى ئايزاك ستێرن خەڵاتى ناوبراوى وەرگرت.

جێى باسه ماڵباتى ئايزاك بەشداریيان له پێشبڕكێى نێونەتەوەيى ڤايۆلينى ئايزاك ستێرن كرد، كە هەر بە ناوى ئەو ڤايۆلينيسته بەتوانايه ناو نراوە.

 

هاوبەشی بکە

Kayhan Kalhor, Xalati Bashtrin,