23/07/2024
DidiMn Logo
Top

سەبارەت بە ستیڤن وڵچێر

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من –  وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

هونەرمەندێکە دیمەنی شارەکان بە وردەکارییەوە دەکێشێت، بەهرەیەکی تایبەتی هەیە، کە هەندێک کات بە بینینیان تەنها لە کاتێکی کەمدا، پڕ ژیان و بە شێوەیەکی دروست دەیاننەخشێنێت.

کارەکانی لە سەرتاسەری جیهاندا ناوبانگیان هەیە، لە سەندیکای هونەریی لەندەن هونەرە جوانەکانی خوێندووە، یەکێک لە تایبەتمەندێتیی کارەکانی کێشانی پانۆرامای گەورەی شارەکانە، کە بۆ دروست کردنیان گەشتێکی جیهانی کردووە لە تۆکیۆوە بۆ فرانکفۆرت و زۆربەیان بە دیکیۆمێنتاری گیراون؛ کەناڵی فیلم لە بەرنامەی خەڵکانی ناوازە، پرۆسەی دروستکردنی لەندەن لە سەرەتاوە تا کۆتایی پیشان دەدات، لە گەشتێکی هێلیکۆپتەری ٢٠ خولەکی بەسەر شاری لەندەن و شەقامەکان و ڕووبارەکان و بیناکانیدا، لە پردی لەندەنەوە بۆ کەناری وارف، پاشان لەسەر کانڤاسێکی چوار مەتری، لە پێنج ڕۆژدا ئەوەی کێشا کە بینی بووی. لە فیلمە دیکیۆمێنتارییەکدا، فۆتۆگرافەرێک و ئەندازیارێکی بیناسازی سەرسامن بە وردی و دروستی کێشراوەکە.

Stephen_Wiltshire_drawing_Madrid

بەهرەکانی ستیڤن کاتێک کە منداڵ بوو دەرکەوتن، لە قوتابخانەی کوینسمیڵ لە لەندەن خوێندکار بوو، تووشبووی نەخۆشیی ئۆتیزم بوو، لە زووەوە دەرکەوت کە لە زمانی وێنەکێشانەوە پەیوەندی لەگەڵ دونیای دەرەوەی خۆیدا دەبەستێت، لە لایەن مامۆستایەکییەوە هاندراوە تا فێری قسەکردن ببێت، بۆ ماوەیەکی کاتی کەرەستەکانی وێنەکردنیان لێ دوور خستۆتەوە تا ناچار بێت داوای بکات.

tokyo_panorama_banner
ستیڤن پانۆرامای زۆر لە شارەکانی کردووە و بڕیارە بەردەوام بێت؛ لەوانە سەنگافوورە، نیویۆرک، برۆکلین و… سێ کتێبی هەیە و کتێبی سێیەمی ناوی (شارە سەرئاوکەوتووەکان)ـە، کە یەکێک بووە لە باشترین کتێبە فرۆشراوەکان. ئێستاش بەبەردەوامی کارەکانی لە گەلەری تایبەتی ستیڤن وڵچێر نمایش دەکرێن کە لە ساڵی ٢٠٠٦ـەوە کراوەتەوە.

سەرچاوە: گۆڤاری سیدار وینگس

هاوبەشی بکە

London, SavanAko, Steve Welchair,