11/10/2024
DidiMn Logo
Top

لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی زێوەری شاعیردا فیلمێکی بەڵگەنامەیی دەربارەی بڵاو دەکرێتەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منشۆڕش محەمەد

لە ژێر ناونیشانی زێوەر، چرای شارێک و بە بۆنەی 68 ساڵەی کۆچی دوایی ئەو شاعیرە، رێکخراوی هیوا فاوەندەیشن کە دامەزراوەیەکی سەربەخۆی ئەهلییە، بەرهەمێک لەبارەی ئەو شاعیرەوە بڵاو دەکاتەوە.

لەم بەرهەمەدا هەریەک لە د. رەئووف عوسمان، مەحموود زێوەر، د.عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ، خەیرییە زێوەر و د. میهر پاکزاد باس لەژیان ‌و بەرهەمەکانی ئەم شاعیرە دەکەن‌ و راڤە‌ و شیکاری بۆ تێکستە  شیعرییەکانی دەکەن.

زێوەر ناوی‌ تەواوی‌ عەبدولڵا محەمەدی مەلا ڕەسوڵ‌‌ە، لە ساڵی 1875 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، حوجرە و مزگەوت کانگای بەهرەی خوێندنی بووە، جگە لە زمانی کوردی، زمانەکانی‌ فارسی‌، تورکی‌ و عەرەبی زانیوە و هۆنراوەی بە هەریەک لەو زمانانەش نووسیوە. لە ڕۆژی‌ 11/10/1948 لە شاری سلێمانی لە تەمەنی 73 ساڵیدا، کۆچی دوایی کردووە ‌و لە گردی سەیوان بەخاک سپێردراوە.

هۆنراوەکانی زێوەر لەبارەی دڵداری ‌و خۆشەویستی‌، پەسنی سروشت، کۆمەڵایەتی، نیشتمانپەروەری ‌و نەتەوەیی، فێرکردن‌ و هاندان بۆ خوێندن ‌و پێشکەوتن و فەلسەفەوە بوون.

ستافی بەرهەمهێنانی کتێبەکە:

ئامادەکردن ‌و دەرهێنان: جەمال لۆلۆ

هاوکار: حەمە جەزا محەمەد

تێکست: جەمال لۆلۆ

خوێندنەوەی تێکست: زاهۆ محەمەد

بەڕێوەبەری بەرهەم: نیان عەبدولڵا ئەحمەد

کامێرا: ئالان جەلال، گۆران عازەبانی

مۆنتاژ: بەڵێن کەمال

لینکی بەرهەمەکە:

هاوبەشی بکە

Shorsh Mhamad, Zewar,