23/07/2024
DidiMn Logo
Top

وەرزى دووەمى دراماى شەهرزاد بڵاو دەبێتەوە

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من موزيكێ ما

لە فارسييەوە: سەليم جەمال

وەرزى دووەمى دراماى شەهرزاد، لە ڕۆژى ١٩/٦/٢٠١٧دا، بە شێوەى سى دى ڕەوانەى بازاڕ دەكرێت.

عەلى ئەسەدزادە، بەرپرسى هونەریی دراماى شەهرزاد، ڕایگەياند: ”بەروارى فەڕميى بڵاوبوونەوەى وەرزى دووەمى دراماى شەهرزاد، لە ١٩/٦/٢٠١٧دا دەبێت و لە سەرانسەرى وڵاتى ئێراندا بڵاو دەبێتەوە.”

[aesop_video align=”center” src=”youtube” id=”omckPqg3Fbw” caption=”ترەیلەری درامای شەهرزاد” disable_for_mobile=”on” loop=”on” autoplay=”on” controls=”on” viewstart=”on” viewend=”on” revealfx=”inplaceslow”]

ئەم هەواڵە سەرەتا لە دۆخێكدا بڵاو بووەتەوە، كە گوايە موحسين چاوەشیی گۆرانيبێژ، گۆرانينووس، موزيسيان و ئاوازدانەرى ناودارى كورد–ئێرانى، بە هەمان شێوەى وەرزى يەكەمى دراماى شەهرزاد، بە چەند گۆرانيیەك بەشدارى لە وەرزى دووەمى ئەو درامايەدا دەكات.

لە لايەكى ديكەشەوە، هيچ هەواڵێكى فەڕميى لە لايەن خودى موحسين چاوەشى بڵاو نەكراوەتەوە لەبارەى بەشداربوون يان نەبوونى لەو درامايەدا، بەڵام ئەو خواستى چاوەڕوانى لە هەوادارانى دەكات و تا چەند ڕۆژێكى ديكە، وەڵامێكى يەكلاييكەرەوە بە هەوادار و گوێگرانى دەدات. ئەويش بە هۆى پێداچوونەوەى سيناريۆ و كوالێتیى دراماى شەهرزاد.

موحسین چاوەشی

شايەنى باسە ئەو گۆرانيبێژە ناودار و پڕهەوادرە، بە هەشت گۆرانى بەشداریی لە وەرزى يەكەمى دراماى شەهرزاددا كردبوو، بە ناوەكانى هاوخەو، بە نەريتى يادگارى، لە كوێى؟، هەوسار، شەهرزاد، تەوێڵ مانگ، ماڵئاوايى تاڵ و دێوانە. هەروەها موحسين چاوەشى ڕۆڵێكى كاريگەر و ئەرێنیی هەبووە لە گشتگيربوون و پەلكێشبوونى دراماى شەهرزاد لە جيهاندا.

چيرۆك و بەسەرهاتى دراماى شەهرزاد لەبەرگيراوى ساڵانى ١٩٥٠يە و ڕاڤەى عەشقى ئەو سەردەمە دەكات. نەغمە سەمينى و حەسەن فەتحى نووسەرانى ئەو درامايەن. ڕەزا كيانيان، ڕۆيا نونەهالى، ئەمير جەعفەرى و ئاتينە فەقى نەسيرى لە ئەكتەرە نوێيەكانى وەرزى دووەمى دراماى شەهرزادن، كە لە پاڵ تەرانە عەليدۆستى، شەهاب حسێنى، مستەفا زەمانى، پەريناز ئيزەديار و مەهدى سوڵتاندا ڕۆڵ دەگێڕن.

 

هاوبەشی بکە

MohsenChavashi, SaleemJamal, Shahrzad,