26/04/2024
DidiMn Logo
Top

هەڵكشانى ئاستى سەليقەى گوێگرانى موحسين چاوەشى

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

گۆرانييەكى نوێى موحسين چاوەشى لە شيعرێكى حسێن پەناهى بڵاو كرايەوه

گۆرانييەكى نوێى موحسين چاوەشى لە شيعرێكى حسێن پەناهى بڵاو كرايەوه

ديدى منروزنامێيێ ئيران

سابير محەمەدى
لە فارسييەوە: سەليم جەمال

 

موحسين چاوەشى لەو كەسايەتيیانەيە كە تۆ وەك گوێگرى موزيك ناتوانيت ئەركى خۆت لەگەڵ هونەرى ئەو بەدوا بخەيت. ئێستا بۆ ساتێك خوێندنەوەى ئەم دێڕانە پشتگوێ بخەن و وەڵامى خۆتان بدەنەوە، كە چ پەيوەندييەكتان لەگەڵ چاوەشى و موزيكى ئەودا هەيە؟ لە هەر ئاست و سەليقەيەك كە تێيدان.

موزيكى چاوەشى چ پێگەيەكى لە كەنار سەليقەكانى ئێوە و چ مەرتەبە و شكۆيەكى لەناو موزيكى پۆپدا هەيە؟ دڵنيام هێشتا خەريكى خوێندنەوەى ئەم ياداشتەن و چاوتان لەسەرى هەڵنەگرتووە، بۆئەوەى بڕۆن و وەڵامێك بۆ ئەم پرسگەلانە بدۆزنەوە. بۆچى؟ چونكە گومان دەكرێت كەم كەس هەبێت گوێبيستى بەرهەمەكانى ئەو گۆرانيبێژە نەبووبێت، لە 10 بۆ 15 ساڵى ڕابردوودا.

بەهەرحاڵ لەم ساڵانەى دواييدا پرسيارگەلێكى بەرفرەهى بۆ گوێگرە گشت و خاس پەسەندەكانى موزيك هێناوەتە ئاراوە. هەر نەبێت بۆ جارێكيش سەرنجى ئەوانى بۆ لاى خۆى ڕاكێشاوە و ئەوان بوونەتە ديلى جادووى گەروويەكى زامدار، كە ڕۆژگارێك گێڕەرەوەى ناكامى و شادييەكانيان بووە. واتا گۆڕەپانێك كە لەژێر چاودێریی موگناتيسى چاوەشیدايە، كەواته لێرەدا ئێوە بەپێى ويست يان نەويست، گوێگرى ژانرێكن لە موزيكى پۆپ، كە موحسين چاوەشى ئەوى بە باشى هەڵتەكاندووە، بەڵام چ ژانرێك؟ لە خوارەوە ئاماژەى دەخەينە سەر.

هەڵكشانى ئاستى سەليقەى گوێگر:  لەوانەيە ئەم دروشمە ئاڵۆزەتان زۆر جار بيستبێت، هەرچەندە كەمتر ئەزموونتان كردووە. لە بنەڕەتدا ئێمە نەمانتوانيوە سنوورێكى ڕوون و ديار، بۆ ئاشنابوون لەگەڵ ئەم دروشمە وێنا بكەين؛ يان بە واتايەكى باشتر نەمانتوانيوە بۆ بەشەكانى ئەم دروشمە نموونە و شرۆڤەى بەپێز بخەينە گەڕ. گـوێگر كێيە؟ سەليقە چييە و ئاست و قووڵايييەكەى لە كوێدايە؟ مەبەست لە هەڵكشان چييە؟ بەڵام هەندێك كات ئەوە دێتە پێش، كە پێويسته بۆ دياريكردنى سنوورەكان و شرۆڤەكردنى ئەو دروشمە، بەڵگەگەلێكمان هەبێت، تا كارمان نەكەوێتە بەر تيۆريزەكردنى ئايدياكان. بۆ ساتێك بير لە پەيوەندى نێوان موزيكى پۆپ و ئەو دروشمانەى كە باس كران، بكەنەوە… لەم نێوەندەدا كەم هونەرمەند هەيە توانيبێتى لەناو ژانرى موزيكى پۆپ، ئامێرى بيستنى گوێگرانى خۆى لە ئاستێكى باڵادا پەروەردە و قاييل كردبێت. لەوانەيە زۆرێك لە گۆرانيبێژان و موزيسيانى پۆپ، گوێگرانێكى زۆريان بۆ لاى خۆی ڕاكێشابێت، بەڵام ئايا لێرەدا كەسێك هەبووە كە توانيبێتى گوێگرێكى بەرفراوان لە پنتـێكەوە بۆ پنتـێكى ديكە بگوازێتەوە؟ لێرەدا گوێگرانى موحسين چاوەشى بە پێداچوونەوەى ڕێبازە جياوازەكانى بەرهەمى ئەو، ئەم كارەيان ئەنجام داوە و توانيويانه بگۆڕدرێن و لەهەمان كاتيشدا پەرە بسـێنن. بە دڵنياييەوە هونەرمەند هەبووە كە بەپێى كات گوێگرەكانى ڕووى لە زيادبوون كردووە، بەڵام كەم هونەرمەند هەن كە نە تەنها گوێگرانى پێشووترى قاييل كردووە، بەڵكو تواناى ئەوەى هەيه كە ئامێرى بيستنى ئەوان پەروەرده بكات و لەگەڵ بەرهەمەكانى خۆىدا بەرەو پێشيان ببات.

پەلكێشبوونى ئەم بليمەته لە موزيكى ئەمڕۆدا، بووەته هۆكارى دروستبوونى سێ ڕەهەندى نێو يەك، كە سيانەيەكى واڵايان پێك هێناوە، يەكەميان خودى چاوەشى، مۆدێلێكى نوێى گۆرانيبێژى پێشنيار كرد بۆ سەر موزيكى پۆپ. دووەم، كاركردنى بەردەوامى ئەو بووەته هۆكار بۆ گۆڕانكاریكردن، ئەويش لە داڕشتنى ژانرێكى نوێ لە موزيكى پۆپدا. سێيەميان دەستكەوتە تاكەكەسیيەكانى چاوەشى، ڕێكارى نوێى خستووەته بەردەم گۆرانيبێژانى موزيكى پۆپ، كە بێنەوە سەرخۆيان.

موحسين چاوەشى لە دواى ئەزموونكردنى ژانرگەلێكى جياواز و ئەزموونكردنى شيعرى جياواز لە حسێن سەفاوە تاوەكو مەولاناى ڕۆمى، لە تازەترين بەرهەميدا يەكێك لە شيعرە شاكارەكانى زيندووياد حسێن پەناهى كردووە بە گۆرانى. لە خوارەوە گوێ لە گۆرانیی مامى زنجيرچنەر بگرن. تاوەكو تەواوى ئەم شيكردنەوانە لە يەكترى جيا بكەنەوه!

 

 

هاوبەشی بکە

MohsenChavashi, Persian Music, wtari music,