25/04/2024
DidiMn Logo
Top

کورتەفیلمێکی ئەنیمەیشنی کوردیی لە ئەڵمانیا نماییش دەکرێت

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

کورتەفیلمی ئەنیمەیشنی کوردیی (Jango and Mango) لە لایەن ڕافد جەڕاحی دەرهێنەر لە گەورەترین پێشانگای مۆزەخانەی کونست پاڵاست لە پێشانگایەکی هاوبەشی هونەرمەندانی هونەریی شێوەکاری لە پایتەختی وڵاتی نۆرد ڕاین ڤێست فاڵنی ئەڵمانیا لە ١٩ـی دوو تا ١٢ـی سێی ٢٠١٧ لە شاری دوسڵدۆرف نماییش دەکرێت، پێشانگاکە پێک دێت لە ١٣٤ کاری هونەریی ١٣٤ هونەرمەندانی وڵاتی ناوبراو.

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە فیلمەکە
ماوەی فیلمەکە شەش خولەک‌ و نیوە، چیرۆکی ململانێی نێوان دوو کەڵەشێر دەگێڕێتەوە کە ئەمەش هێمایه‌ بۆ ئەو ململانێ گلۆباڵییه‌ی کە لە نێو دەوڵاتانی جیهاندا هەیە، هەروەها شەڕی نێوان کوردستان و داعش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ باس دەکات. فیلمەکە بە شێوەیەکی پانتۆمایم واتە بێ دیالۆگ، پانۆڕامای گشت وڵاتانی جیهان پیشان دەدات. فیلمەکە دوو ڕەهەندییە و بە شێوەی ئەنیمەیشن دروست کراوە، بە شێوەی وێنەکێشی دیجیتاڵیی کارە هونەرییەکانی ئەنجام دراوە. ڕافد جەڕاحی دەرهێنەر هەر خۆی سیناریۆ و کاری ئەنیماسیۆن و دیزاینی دەنگی ئەنجام داوە.

[aesop_video align=”center” src=”vimeo” id=”130637831″ disable_for_mobile=”on” loop=”on” autoplay=”on” controls=”on” viewstart=”on” viewend=”on” revealfx=”inplaceslow”]

هاوبەشی بکە

Jango and Mango, Raafed Jarah,