28/03/2024
DidiMn Logo
Top

ئایا ڕێی تێدەچێت ئەم قورئان‌ە توندڕەوی دابمرکێنێتەوە؟

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – سی ئێن ئێن

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

 کتێبی توێژینەوەی قورئان، کە لە ماوەی ڕابردوودا چاپ و بڵاو کرایەوە وەک خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ قورئان، کتێبی ئایینی ئیسلام، بە گوتەی نووسەرەکەی بەەدرۆخستنەوەی تیرۆریستەکانە؛ سەید حسێن نەسر، ڕۆشنبیری ئێرانی و نووسەری کتێبەکە دەڵێت: ”ئامانجم بەرهەمهێنانی وەرگێڕانێکی دروست و تەواو بێلایەن بووە بۆ موسوڵمانە ئینگلیزەکان و ئەوانەی ئیسلام دەخوێنن و توێژینەوەی لەبارەوە دەکەن.”

سەید حسێن گرنگییەکی تایبەتی داوە بەو بەشانەی کە کرداری خوێنڕێژی کەم دەکەنەوە، بە شیکردنەوەی فراوانی ناوەڕۆکەکەی و کڕۆکی دەقەکان خراونەتە ڕوو و ئاشکرا کراون.

نەسڕ، کە پڕۆفیسۆرە لە زانکۆی واشینگتۆن، دەڵێت: ”شیکردنەوەکان هەوڵ نادەن تا هەموو ئەو دەقانەی کە ئاماژە بۆ توندوتیژی دەکات بسڕنەوە، ئێمە دەبێت بەرامبەر بە تێکستەکە وەفادار بین، بەڵام دەتوانن ڕوونی بکەنەوە کە جەنگ و توندوتیژی هەمیشە وەک بەشێکی بەئازاری مرۆڤایەتی هەژمار کراون.”

توێژینەوەکە دەخوازێت کە پەیامەکە بتوانێت خوێنەران قاییل بکات کە هیچ بەشێک لە  قورئان هاندەر نییە بۆ کارە توندوتیژەکانی داعش. بۆ نموونە، دەقی ٤٧:٤، تێکستێک کە  داعش بەکاری هێناوە وەک پاساوێک بۆ سەربڕینە دڕندانەکانی لە عێراق و سوریا دەڵێت: ”کاتێک ڕووبەڕووی کەسێک دەبیتەوە کە بێباوەڕە، ملی بگرە، پاشان کە بەزاندت گرتنەکەت هێواش بکەرەوە و بە میهرەبانییەوە ئازادیان بکە، یاخود بیان هێڵەوە بۆ باج، تا جەنگ باری شانەکەی دادەنێت.” گەر بە تەنیا ڕستەی یەکەم وەربگریت، دەتوانرێت وەک ئەوە بخوێنرێتەوە کە بڵێت لە کوشتاری ناموسوڵمانەکان خۆش بە لە هەر جێیەک کە داعش ڕووبەڕوویان دەبێتەوە گەر لە بیابانێکی عێراقی بێت یاخود لە قاوەخانەیەکی ئێرانی. بەڵام شیکردنەوە و تێبیننییەکانی ئەم کتێبە ڕوونی دەکاتەوە کە دەقەکە باس لە ماوەی جەنگ دەکات نەوەک فەرماندارێتییەکی بەردەوام، هەروەها دەقەکە پێشنیاریش دەکات دیلەکانی جەنگ دەتوانرێت ئازاد بکرێن، بەلام وەک دیارە داعش بە تەواوی ئەوەیانی پشتگوێ خستووە.

هاوبەشی بکە

Quraan, Saiid Hasan, SavanAko,