ديدى من – موزيكێ ما
لە فارسييەوە: سەليم جەمال
ئۆركێستراى سەمفۆنیی وڵاتى سەنگاپوور، بە ڕابەرايەتیى لێن شۆى، لە ڕێككەوتى ١١/١١/٢٠١٦، موزيكى شارى خامۆشی كەيهان كەلهووڕ، موزيسيان و ژەنيارى كورد، پێشكەش دەكات.
ئەو موزيكە بە يادى قوربانيانى شارى هەڵەبجە بەرهەم هێنراوە، لە كاتێکدا كە ڕژێمى بەعس تاوانى جەنگى بەرانبەر بە شارى هەڵەبجە ئەنجام دابوو.
يويوما ژەنيارى بەتواناى كەمانچەى چەلۆ و خودى كەيهان كەلهووڕ ژەنيارى كەمانچە، لەو ئۆركێسترايە دا بوونيان دەبێت.
ئەلبومى شارى خامۆشی كەيهان كەلهووڕ، هەشت ساڵ بەر لە ئێستا لە لايەن بڵاوكراوەى نێودەوڵەتیی وۆرڵد ڤيلەيج ميوزيک و بڵاوكراوەى ئاوازى خۆر لە وڵاتى ئێران بڵاو بووەوە. بەگشتى شێوازى ئەلبوومى شارى خامۆش موزيكى كلاسيكى نێودەوڵەتيیە، بيرۆكەى ئەو بەرهەمە موزيكە، سەرەتا لە زانكۆى هارڤاردى وڵاتى ئەمەريكا سەرى هەڵدا و دواتر لە لايەن برۆكلين ڕايدێر و كەيهان كەلهووڕ ئەو ئەلبوومە بەرهەم هات.
ئەلبومى شارى خامۆش چەندين جار لە كۆنسێرتەكانى شارى ئەوروپا و ئەمەريكا پێشكەش كراوە، وەک شارى لەندەن، نيويۆرک، ڤێرجينيا، شيكاگۆ و مينياپاليس.
لەو ئۆركێسترايە دا كەيهان كەلهووڕ ژەنيارى كەمانچە و تەنبوورە، كالين جاكويسن (كەمانچە)، جانى گێندلزمان (كەمانچە)، نيكۆلاس كۆردز (ڤايۆڵا)، ئێريک جاكويسن (كەمانچەى چەلۆ)، جێفرى بيچر (كۆنتراباس)، مارک سوتێر (تەپڵ و درەم)، سيامەک ئاغايى (سەنتوور و تۆمبەک).
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.