19/04/2024
DidiMn Logo
Top

ئەلبومى ميرى بێ زيان‌ـی محسن چاوشى بڵاو دەبێتەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ئامادەکردن و وەرگێڕانی لە فارسییەوە: سەلیم جەمال

میری بێ زیان، ناوى نوێترین و هەشتەمين ئەلبومى گۆرانیبێژی کورد، موحسین چاوشی‌ـیە ، كە لە شاری مەشهەدـی وڵاتی ئێران ژيان بەسەر دەبات.

ئەم ئەلبومه زیاتر لە ساڵێکە كارى تێدا دەكرێت، بەرباسی گەرمی ڕۆژانەی میدیاکانی ئێران و گوێگرەکانییەتی. ئەم ئەلبومه پێكهاتووە لە ١٢ تراک گۆرانى، لەوانە لكاو، جەنگيز، كۆتا پاس، شاى مەرام، ميرى بێ زيان و.

دەقی شیعریی گۆرانییەکان كلاسيكى و مۆدێرنن، لەوانە دەقی شیعریی مەولانای ڕۆمی، سەعدی شیرازی ،حسێن سەفا، عەلی ئەکبەر و…

ناوى ئەلبومەکە لە غەزەلێکی مەولانای ڕۆمی‌ـیەوە وەرگیراوە.
13346815_1010441995704855_7361646551064996316_n

چاوشی دەڵێت: “ميرى بێ زيان پێشکەشە بە خودای يەكتا، كە هەندێک جار ئێمە لە يادى دەكەين.”

بە شێوەيەكى گشتى، ئەلبومەکە فرەستایلە؛ گۆرانیی کۆمەڵایەتی و ڕەخنەگرانە لە خۆی دەگرێت، هەروەها ئەوینییش.

كارى ئاواز و ميوزيكى تەواوی گۆرانییەکان، هی چاوشی خۆیەتی و كارى ڕێكخستنیشیان لە چەندين ئارینجمێنتی بەتوانا بۆ کراوە.

بڕیارە ئەلبومەکە لە ڕۆژی ٦\٦\٢٠١٦ـدا بڵاو ببێتەوە.

 

هاوبەشی بکە

MiriBeZyan, MohsenChavashi, SaleemJamal,