ديدى من – دى دەبڵيو فارسى
وەرگێڕانی لە فارسيیەوە: سەليم جەمال
ئەلبومى نوێى كەمانچەژەنی بەناوبانگى كورد کەیهان کەڵهوڕ، لە لايەن بڵاوكاری نێودەوڵەتى لە سەرانسەرى دونيا بڵاوبووەوە، جگە لە وڵاتى ئێران نەبێت؛ كەلهوڕ بە هۆى هەڵوەشاندنەوەى يەک لەدواى يەكى كۆنسێرتەكانى، ڕايگەياند كە چی تر لە ئێران كۆنسێرت ساز ناكات.
بە پێى ڕاپۆرتى ئاژانسى كۆمارى ئيسلامىی ئێران، ناوى ئەلبومى نوێى ئەم هونەرمەندە هاونيازـە و بڵاوکاری نێودەوڵەتىی هاڕمۆنيا مۆندى، ئەركى بڵاوكردنەوەى لە ئەستۆ گرتووە.
ئەلبومى هاونياز پێك هاتووە لە پێنج گۆرانى بەناوەكانى: دەلالێ، ڕەوەند، خدرێ من، بێريڤانێ، ئەز ڕەبەنم. لەپاڵ ئەوەش گۆرانيبێژانى ميوان بريتين لە: ئاينوور و جەميل گۆچگيرى.
لە ئەلبومى نوێى كەلهوڕ، گۆرانيبێژێكى ژن ئەرکی ژەنینی سۆڵۆ دەگێڕێت، لە کاتێکدا كۆمارى ئيسلامىی ئێران ساڵانێكە سۆڵۆژەنینی ژنانی قەدەغە كردووە و نە بە گۆرانيبێژانى ژن مۆڵەتى فەرمى دەدات و نە بەو كارانەيش كەوا لەنێوياندا ژنان ڕۆڵى گۆرانیگوتن و سۆڵۆژەنین دەگێڕن.
كەيهان كەلهوڕ بە يەكێک لە هونەرمەندە ناودارەكانى موزيكى ئێرانى دەناسرێت، كە لە دواى ساڵانێک ڕوبەڕوبونەوەى لەگەڵ سنوورداربوون و سانسۆركردن و پێداگریی بەڕێوەبەرانى موزيكى ئێران لە وەزارەتى فەرهەنگى ئيسلامى، بەناچارى بەشێكى گرنگى چالاكيیەكانى موزيكى خۆى گواستەوە دەرەوەى وڵات. نموونەى ئەو چالاكیيە گرنگانەشى بريتيە لە بڵاوبوونەوەى ئەلبومەکانی موزيكى ئەو هونەرمەندە.
ئەرسەلان كامكار، لە ديمانەيەكى تايبەتيدا ڕايگەياند كە بە هۆى هەڵوەشاندنەوەى كۆنسێرتى كەيهان كەلهوڕ، دا خو پەژارە دەژچێژێ و بە كارێكى ناڕەوای دەزانێت.
شايەنى باسە ساڵى ٢٠١٥، وەزيرى دادى شارى نەیشاپوور، ڕێگر بوو لە بەڕێوەچوونى كۆنسێرتێکی كەيهان کەلهوڕ.
بەرهەمهێنەرى ئەو كۆنسێرتە بە ئاژانسى هەواڵى ئيسناـى ڕاگەياندبوو، كە تەواوى مۆڵەتەكانى پێويست بۆ كۆنسێرتەكە دەستەبەر كردبوو و هەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەران ئەنجام دابوو. بەو پێيەى كە وەزيرى دادـى ئەو شارە لە پەيوەندییەكى تەلەفوونيدا هەموو بەرنامە و هاوئاهەنگى كۆنسێرتەكەى هەڵوەشاندەوە، لە هەمان كاتدا وەزيرى داد هيچ هۆكارێكى بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەو كۆنسێرتە ڕانەگەياند.
لەلايەكى ديكە، حسێن عەليزادە، ئاوازدانەر و ژەنيارى بەناوبانگی ئێرانی، ڕەخنەى لە كاربەدەستانى موزيكى وڵاتى ئێران گرت و سانسۆركردنى كۆنسێرتەكانى بە كارێكى ناڕەوا زانى و پشتيوانى خۆى بۆ هونەرمەندانى وەک كەيهان كەلهوڕ دەربڕى.
هەروەها لە مانگى شەشى ئەمساڵدا، بەرپرسانى هێزى ئاسایيش ڕێگر بوون لە بەڕێوەبردنى كۆنسێرتى هاوبەشى كەيهان کەلهوڕ و برۆكلين ڕايدەر، کەلهوڕ لە دواى هەڵوەشاندنەوەى دووجار لەسەريەكى كۆنسێرتەكانى، ڕايگەياند كە ئيتر لەنێو وڵاتی ئێران كۆنسێرت ساز ناكات و هيچ كارێکی هونەرى ئەنجام نادات.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.