28/03/2024
DidiMn Logo
Top

بەم زوانە ڕۆمانى كۆبانێی جان دۆست بڵاو دەبێتەوە

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

ديدى منئۆريێنت نيوس

له‌ كرمانجییه‌وه‌: سەليم جەمال

”بە مەزنترين ڕۆمانى خۆمى دەزانم.“

جان دۆست، شاعير و نووسەرى ناودارى ڕۆژئاوای کوردستان، بەم زوانە ڕۆمانە نوێيەكەى خۆى بە ناوى كۆبانێ بڵاو دەكاتەوە. ئەو ڕۆمانە بەگشتى باس لە كارەسات و نەهامەتيیەكانى شارى كۆبانێ لە ڕۆژئاوای كوردستان دەکات، كاتێک كە بە شێوەيەكى دڕندانە هێرش كرايە سەر هاووڵاتیيان و شارەكە بە تەواوەتى خاپوور كرا، لە لايەن دوڵەتی ئیسلامییەوە.

 

لە دەستپێكى ڕۆمانى كۆبانێدا، باس لە بنەماڵەيەكى بچووک دەكرێت، كە باپيرى يەكەميان ونە و يەک لەدوای يەكەكانى لە كاتى شۆڕشى شێخ سەعيد ئاوارەى شارى كۆبانێ دەبن. لە هەمان كاتدا بە كورتى باس لە مێژووى ئەو شارەش دەكرێت و دواتر خاڵە سەرەكيیەكانى ئەو ڕۆمانە دەخرێنە بەر باس.

 

ئەو ڕۆماننووسە ناودارە، پێشڤەچوونى شۆڕشى شارى كۆبانێ بەو بنەماڵە بچووكە و لايەنە جياجياكانى سياسى گرێ دەدات و شرۆڤەى دەكات، دواتر باس لە مژارى داگيركردنى شارى كۆبانێ دەكات، لە لايەن دەوڵەتی ئیسلامییەوە.

 

جان دۆست شەڕى دژى دەوڵەتی ئیسلامی، داگيركردن، ڕزگاركردن و كۆمكوژيیەكانى شارى كۆبانێ لە ڕۆمانەكەيدا، ڕاڤە دەكات. بە تايبەتى ڕۆلى ژن لە دژى ئەو ڕێكخراوە تيرۆريستييە بەرز دەنرخێنێت.

 

لەبارەى ڕۆمانى كۆبانێ، جان دۆست بە ماڵپەڕى ئۆريێنت نيوسى ڕاگەياند كە ”ڕۆمانى كۆبانێم لە نۆ مانگ و نۆ ڕۆژدا نووسيوە و ئەوم بە مانگى دووگيان شوبهاندووە، لە هەمان كاتدا بە مەزنترين ڕۆمانى خۆمى دەزانم”.

هاوبەشی بکە

Jan Dost, Kobane, SaleemJamal,