28/03/2024
DidiMn Logo
Top

ڕۆمانی سێ هەنگاو و سێدارەیەک بە زمانی عەرەبی بڵاو کرایەوە

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

ڕۆمانی سێ هەنگاو و سێدارەیەک، لە نووسینی نووسەری کورد جان دۆست، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە زمانی عەرەبی لە لایەن دەزگای بڵاوکردنەوەی ئەلساقی بڵاو کرایەوە.

ئەم ڕۆمانە چەند ساڵێک پێش ئێستا بە زمانی کوردی و زارەوەی کرمانجیی سەروو، لە ئەستەنبووڵ بڵاو کرایەوە و لەم دواییانەدا، جان دۆست هەر خۆی ئەم ڕۆمانەی لە زمانی کوردییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی. جان دۆست ئەمە دووەم جاریەتی کە وەرگێڕان بۆ کارەکانی خۆی دەکات، پێشتریش ڕۆمانێکی تری خۆی بە ناوی میرنامە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی.

ڕۆمانی سێ هەنگاو و سێدارەیەک باس لە دوا شەوی ژیانی شێخ سەعیدی پیران، شۆڕشگێڕی باکووری کوردستان دەکات، تاکو کاتی لەسێدارەدانی و وشکبوونەوەی فرمێسکەکانی بەسەر پەتی سێدارەوە.

جان دۆست، لە دایکبووی ڕۆژئاوای کوردستان و دانیشتووی ئەڵمانیایە، بە زمانەکانی کوردی عەرەبی دەنووسێت، هەڵگری خەڵاتی کورتەچیرۆکە لە سووریا بۆ ساڵی ١٩٩٣ و خەڵاتی شیعری کوردیی وەرگرتووە بۆ ساڵی ٢٠١٢ لە ئەڵمانیا.

لە بەرهەمەکانی جان دۆست: میرنامە ، زەنگەکانی ڕۆما، عەشیقی وەرگێڕ، خوێنی سەر مینبەر، مژاباد، مارتینی خۆشبەخت و وەرگێڕانی مەم و زینی خانی بۆسەر زمانی عەرەبی.

هاوبەشی بکە

Arabic, Jan Dost, Se Hangaw Sedarayak, Translation,