ديدى من – مێهر نيوز
لە فارسييەوە: سەليم جەمال
بەپێى ڕاپۆرتى ئاژانسى هەواڵى مێهر نيوز، يويو ما چەلۆژەنى ناودارى ئەمەريكى – چينى و ڕابەرى گرووپی موزيكیى ڕێگەى ئاوريشم، هەروەها كەيهان كەلهووڕ موزيسيان و كەمانچەژەنى ناودارى كورد كە ئەويش يەكێكە لە ئەندامانى ئەو گرووپه موزيكييە، بوون بە خاوەنى خەڵاتى گرامی بۆ باشترین ئهلبوومی موزیكیی جیهانی بۆ ئەلبوومى بەرەو ماڵەوە گۆرانيم بۆ بڵێ.
مەڕاسيمى بەخشينى خەڵاتى گرامى، كە بە گرنگترين خەڵاتى موزيكى جيهانى هەژمار دەكرێت، شەوى يەكشەممە ١٢/٢/٢٠١٧ لە هۆڵى ستيپلەيس لە لۆسئهنجلۆسى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمەريكا بەڕێوەچوو. لە هەمان كاتدا ئەو بەرهەمە موزيكييە كارامانەى كە لە ساڵى ڕابردوودا بەرهەم هاتن، خەڵات كران.
ئەو مەڕاسيمە كە پەنجاونۆيەمين خولى بەخشينى خەڵاتى گرامى بوو، تا ڕادەيەك كەشێكى سياسى شڵەژاوى بەخۆيەوە دەبينى، بەهۆى پەلكێشبوونى دۆناڵد ترەمپ سەرۆكى نوێكارى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمەريكا.
ماڵپەڕى فەرميى گرووپی موزيكیى ڕێگەى ئاوريشم، دواى بەدەستهێنانى ئەو خەڵاتە ڕاى گەياند؛ ئەلبومى بەرەو ماڵەوە گۆرانيم بۆ بڵێ بە نيازى نزيكردنەوەى گشت پێكهاتەكانى جيهان بەرهەم هاتووە.
گرووپی موزيكیى ڕێگەى ئاوريشم لە ساڵى ٢٠٠٠دا بونياد نراوە لە لايەن يويو ما؛ گرووپێك كە ژەنيارەكانى لە نەژاد و وڵاتانى جياوازدان، بەكارهێنانى ئامێرى موزيكى نوێگەر ئەو گرووپهی هەنگاوێك لە نێودەوڵەتيبوون نزيك كردووەتەوە.
ساڵى ڕابردوو، مۆرگان نێڤڵ سينەماكارى ناودارى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمەريكا، بەڵگەفيلمێكى لەبارەى ئەو تيمە موزيكييە بەرهەمهێنا بە ناونيشانى موزيكى بێگانەكان.
كرته لێره بكه بۆ داگرتنی ئهلبوومی بهرهو ماڵهوه گۆرانیم بۆ بڵێ
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.