دیدی من – دەیلی سەباح
لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال
ئەکتەری ناودار، تاریک ئاکان ئەمڕۆ لە ئینستەنبوڵ لە تەمەنی ٦٦ ساڵی کۆچی دوایی کرد، پاش ئەوەی بۆ ماوەی مانگێک بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە دەیناڵاند. هەواڵی مردنی ئاکان لە لایەن دەزگای کلتووریی نازم حیکمەتەوە پشتڕاست کرایەوە.
ئاکان یەکێکە لەو ئەکتەرانەی لە ساڵانی ٧٠ و ٨٠کانی سەدەی بیستدا ڕۆڵی سەرەکیی لە زۆرێک فیلمدا گێڕاوە، ئەو لە ١١١ فیلم و ٤ زنجیرەدا ڕۆڵی گێڕاوە.
ئاکان لە هەردوو فیلمی ڕێگا و مێگەلی یەڵماز گۆنایدا ڕۆڵی سەرەکیی گێڕاوە.
لە ٣٥ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین لە ساڵی ١٩٨٥ خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە، لە ساڵی ١٩٨٢ـشدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی کانی پێ بەخشراوە.
پاش ئەوەی گوتارێکی لە ئەڵمانیادا لە کودەتاکەی ساڵی ١٩٨٠ بۆ ماوەی دوو مانگ و نیو زیندانی کرا. لە کتێبەکەیدا دایکە ئەسپێ لە سەرمدا هەیە باسی ژیانی ناو زیندانی دەکات.
ئاکان هەروەها خوێندنگەیەکی تایبەتیشی کردووەتەوە و سەرۆکی دەزگای نەسینیشە.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.