10/10/2024
DidiMn Logo
Top

حەوتەمين فێستيڤاڵى فيلمى يەڵماز گونەى بەڕێوە دەچێت

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

پۆسته‌ری فێستیڤاڵه‌كه‌

ديدى منديارنامە
له كرمانجييەوه: سەليم جەمال

 

حەوتەمين فێستيڤاڵى فيلمى يەڵماز گونەى ڕۆژى 27 – 2018/4/29 له شارى باتمانى باكوورى كوردستان بەڕێوە دەچێت.

له ڕابردوودا ئەو فێستيڤاڵه بە پاڵپشتىی شارەوانىی شارى باتمان بەڕێوە دەچوو، بەڵام لە دواى دەستبەسەرداگرتنى شارەوانى و سوتاندنى هۆڵى سينەماى يەڵماز گونەى لە لايەن وڵاتى توركياوە، بۆ ماوەى دوو ساڵ له بەڕێوەچوونى بێبەرى كرا. بڕيارە ئەمساڵ به پاڵپشتىی ئەكاديمياى سينەمايى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست فێستيڤاڵى ناوبراو بەڕێوە بچێت.

دروشمى ”ئێمە به هيواوە له ڕێگەين، بەربەستەكان تێدەپەڕێنين“ بۆ فێستيڤاڵى فيلمى ئەمساڵى يەڵماز گونەى دەستنيشان كراوە، له هەمان كاتدا سەرنج دەخاته سەر فيلمەكانى هيوا و ديوار و ڕێگەى ئەو سينەماكاره مەزنه.

بڕيارە فيلمەكانى ئەو فێستيڤاڵه له هۆڵى سينەمايى ئێليهێ له شەقامى ديموكراسى له تەلارى گوڵتەپە ژمارە پلاكى 339، هۆڵى سينەمايى سەنديكاى پەترۆل ئيشێ و تەلارى ئاكيورێكێ ژمارە پلاكى يەك نمايش بكرێن.

هاوبەشی بکە

Kurdish Cinema, Yilmaz Guney, Yilmaz Guney Film Festival,