20/05/2024
DidiMn Logo
Top

تاریک ئاکان، ئەکتەری سەرەکیی فیلمی ڕێگا و مێگەل، لە تەمەنی ٦٦ ساڵی کۆچی دوایی کرد

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – دەیلی سەباح

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

ئەکتەری ناودار، تاریک ئاکان ئەمڕۆ لە ئینستەنبوڵ لە تەمەنی ٦٦ ساڵی کۆچی دوایی کرد، پاش ئەوەی بۆ ماوەی مانگێک بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە دەیناڵاند. هەواڵی مردنی ئاکان لە لایەن دەزگای کلتووریی نازم حیکمەتەوە پشتڕاست کرایەوە.

510-2

ئاکان یەکێکە لەو ئەکتەرانەی لە ساڵانی ٧٠ و ٨٠کانی سەدەی بیستدا ڕۆڵی سەرەکیی لە زۆرێک فیلمدا گێڕاوە، ئەو لە ١١١ فیلم و ٤ زنجیرەدا ڕۆڵی گێڕاوە.

ئاکان لە هەردوو فیلمی ڕێگا و مێگەلی یەڵماز گۆنایدا ڕۆڵی سەرەکیی گێڕاوە.

500-266

لە ٣٥ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین لە ساڵی ١٩٨٥ خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە، لە ساڵی ١٩٨٢ـشدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی کانی پێ بەخشراوە.

پاش ئەوەی گوتارێکی لە ئەڵمانیادا لە کودەتاکەی ساڵی ١٩٨٠ بۆ ماوەی دوو مانگ و نیو  زیندانی کرا. لە کتێبەکەیدا دایکە ئەسپێ لە سەرمدا هەیە باسی ژیانی ناو زیندانی دەکات.

500-342

ئاکان هەروەها خوێندنگەیەکی تایبەتیشی کردووەتەوە و سەرۆکی دەزگای نەسینیشە.

هاوبەشی بکە

PshtewanKamal, Tariq Akan, Yilmaz Guney, Yol,