26/04/2024
DidiMn Logo
Top

تيمى موزيکى ڕەستاک بە ئەلبوومێکى نوێ و جياوازەوە دەرکەوتن

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من

لە فارسييەوە: سەليم جەمال


مانگی یەکی ٢٠١٧، نوێترين ئەلبوومى موزيکى تيمى ڕەستاک بە ناوى لە نێوان خۆرگەلێکى هەميشەییدا، بە دوو تيراژى دەنگى و ڤيديۆيى لە بازاڕى موزيکدا بڵاو کرايەوە.

کارى دەرهێنانى بەشى ڤيديۆيى ئەو ئەلبوومە، فەواد سەفاريان ئەنجامى داوە، کارى موزيک و ڕێکخستنى گشت تراکەکانيش هەر لەسەر ئەستۆى تيمى موزيکى ڕەستاک بووە.

لەو ئەلبوومەدا تيمى ڕەستاک بە شێوەزارى جياواز گۆرانياین چڕيوە، وەک كرمانجیی ناوه‌ڕاست، بەلووچى، کرماشانى، شيرازى، شوشتەرى، ئازەرى و بەندەرى. کە دەشێت بڵێين گوێگرانێکى زۆرى بۆ لاى خۆى ڕاکێشاوە. ئەويش بە هۆى بەکارهێنانى ئەو ئامێرە موزيکيیە نوێيانەى کە تێکهەڵکێشى يەک کراون.

ئەلبوومى لە نێوان خۆرگەلێکى هەميشەییدا، لە دە تراک پێک هاتووە، بە ناوەکانى سەکينە (کرماشان)، وەرە با بيبەين (خوزستان)، ئەى يار (هۆرموزگان)، هاوار (کوردستان)، بۆ تۆراوى؟ (کوردستان)، واسونەک (فۆلکلۆرى فارسى)، زەهيرەک (موزيک)، ئەڵڵا مەنى بارگ (بەلووچستان)، سانين يادگارين (ئازەرى) و لەزگى (موزيک).

جگە لە ژەنيارە سەرەکيیەکانى تيمى موزيکى ڕەستاک، لە ژەنيارە شارەزا و لێزانەکان سوود وەرگيراوە، بەتايبەتى بۆ ئامێرە موزيکيیە فۆلکلۆريەکان.

بەگشتى شێواز و ژانرى ئەلبوومەکانى ئەو تيمە موزيکیيە، فۆلکلۆریيە، بە نيازى توندوتۆڵکردنى پەيوەنديیەکان لەمەڕ فەرهەنگى گشت وڵاتێک.

[aesop_video align=”center” src=”youtube” id=”K26MzrtAXeM” caption=”گرووپی ڕەستاک – هاڤار” disable_for_mobile=”on” loop=”on” autoplay=”on” controls=”on” viewstart=”on” viewend=”on” revealfx=”inplaceslow”]

 

هاوبەشی بکە

Rastak, SaleemJamal,