28/03/2024
DidiMn Logo
Top

خوێنەر و کتێب: دەربارەی چیرۆکی گوناهی سپی

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

Sherzad Hassan is a Kurdish writer now living in Sulaymaniyah. "Thinking about a Kurdish state is like a poetic dream. It’s not real," he says of his region's future, "Why? Because by no means does anyone let you do as you want. Even the western states will say be quiet, be calm, be a good boy. I think Kurdistan would be a country of crazy men. Fighters in the name of Marx or in the name of god. Both of them are tragic for me."

دیدی من

کتێب: گوڵی ڕەش
نووسەر: شێرزاد حەسەن

خوێنەر: سۆزان عەلی

گوناهی سپی چیرۆکێکی نوسەری ناوداری کورد شێرزاد حەسەنە ،لە ساڵی ١٩٨٣نووسیویەتی و لە کۆمەڵەچیرۆکێکیدا بە  ناوی گوڵی ڕەش بڵاوی کردووەتەوە.

‎ناواخنی چیرۆکەکە باس لە چیرۆکنوسێک دەکات کە نووسینی چیرۆکێک دەبێتە ئافات و بەڵا بۆ گیانی، بەوەی ژیانی دراوسێیەکی نزیکیان کە زۆری خۆش دەوێن دەکات چیرۆک، هاوکات فەنتازیایەکی زۆر لە چیرۆکەکدا بە کار دەهێنێت کە لە زۆر شوێندا تەنیا ناوی کەسەکان هیی ئەو خێزانەن کە لە چوار کەس پێک هاتوون، باوکێک بە ناوی دەروێش باییز و هاوژینەکەی بە ناوی هەمین و کوڕ و کچەکەیان بە ناوی خەحە و عەبە.

بەدبەختیی فەرهادی چیرۆکنووس لە ڕۆژی ئاهەنگگێڕانەکەیدا بە بۆنەی هاوسەرگیری و گەڕانەوە لە مانگی هەنگوینییەوە ،خێزانی دەروێش باییز دا دەبارن بە سەر ئاهەگەکەدا و شاییان لێ دەکەن بە شین، بە تۆمەتی شکانی سومعە و شەرەفی خێزانەکەیان و درۆهەڵبەستن بە ناویانەوە لە چیرۆکەکەدا، دەکەونە وێزەی چیرۆکنووس و میوانانی ئاهەنگەکە. ‎لێرەدا فەرهاد دەستەوەستان لە قاییلکردنیان بەوەی تەنیا چیرۆکێکە و بابەتێکی خەیاڵییە و ئەو تەنیا ویستوویەتی برسێتی و ڕەشوڕووتی و دەرد و مەینەتی ئەوان بگەیەنێتە خەڵکی، بەڵام لەمە تێناگەن و خۆیان گوتەنی ”کاریکی پێ دەکەن عەرەب بە حوشتری نەکردبێت”، تا ئەوەی بابە شێخیان لێ پەیدا دەبێت و ئاو دەکات بە ئاگرەکەدا و بارودۆخەکە هێور دەکاتەوە.

gul

 ‎لە ڕوی فۆڕمی نووسینەوە، نووسەر جوانکارییەکی ئێجگار گەورەی کردووە، بەوەی زاراوەی سلێمانییەیی و هەولێری تێکەڵ کردووە و ئاستێکی نووسین و گێڕانەوەیەکی بەرزی بەکار هێناوە.

‎ئەم چیرۆکە دەتوانێت چەند پەیامێکی گرنگ بچپێنێت بە گوێی خوێنەراندا، یەک لەوانە دواکەوتووی ئاستی ڕۆشنبیریی تاکی کوردە بۆ چیرۆک و بۆ ڕۆمان و ژانەرەکانی تری ئەدەب بەگشتی، ‎هەروەها کوێربوون و کەڕبوونی مرۆڤی کورد لە ئاستی هەموو ڕاستی و جوانییەکدا کاتێک باسی شەرەف دێتە گوڕێ، ئیدی سڵ لە هیچ کوشت بڕ و لێدان و سوکایەتییەک ناکەنەوە لەو باسەدا، بەوەی کە خێزانەکەی دەروێش باییز سەری زمان و بنی زمانیان ئەوەیە دەڵێن فەرهادی چیرۆکنووس شەرەف و کەرامەتی ئێمەی شکاندووە، بەوەی گوتوویەتی ”پلکەهەمین ڕەدوو کەوتییە و لەوانەشە ڕۆژێک حەز بکاتن لەو ئاغایانەی کە هێلکەیان پێ دەفرۆشێتن.” ‎هاوکات بێنرخیی چیرۆک و ئەدەب و نووسەران لە ژینگەی ئێمەدا دەخاتە ڕوو.

شایەنی باسە فەرهادی چیرۆکنووس واز لە چیرۆک ناهێنێت لە دوای ئەو هەموو سوکایەتییە و دیسانەوە چیرۆکی ئەو ڕۆژە و خێزانەکی دەروێش باییز دەکاتەوە بە چیرۆک، کە ئەمە خاڵی دڵخۆشکەری چیرۆکەکەیە، بەوەی کە ئەرکە لەسەر نووسەران بەو شێوەیە کۆڵ نەدەربن.

هاوبەشی بکە

Black Rose, Sherzad Hasan, Sozan Ali,