20/04/2024
DidiMn Logo
Top

دوانامەی لیۆنارد کۆهن بۆ ماریانای عەشقی ژیانی

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دوا نامەی لیۆنارد کۆهێن، بۆ ماریانی عەشقی ژیانی و ئیلهامبەخشی گۆرانییەکانی، لە سەرە مەرگی ماریاندا، کە تێیدا پێشبینی مەرگی خۆی کردبوو.

دیدی من – ئیندیپێندیت
لە ئینگلیزییەوە: هێرش سەعید

“بڕوانە ماریان، گەشتووینەتە ئەو کاتەی کە تەواو پیر بووین و جەستەمان لێک هەڵدەوەشێتەوە، وا دەزانم هێندە نابات منیش بەشوێنتا دێم. ئەوە بزانە کە من لە دواتەوەم و زۆر نزیکم لێتەوە، هەر هێندەی دەستتم بۆ درێژ بکەیت، پێک دەگەینەوە.
تۆ دەزانیت کە من هەمیشە خۆشم ویستوویت لەبەر جوانی و ژیرییەکەت، بەڵام نامەوێت هیچ شتێکی زیاتر بڵێم لەوبارەیەوە. ماڵئاوا هاوڕێی دێرین. عەشقی ئەبەدیم، لە خوار ڕێگاکەوە دەتبینمەوە.”

ئەمەش یەکێک لەو گۆرانییانەی کە پاش جیابوونەوەیان پێشکەشی کردووە.

ماڵئاوا ماریان

وەرە بەر پەنجەرەکەم نازداری وردیلەم،
پێم خۆشە لەپی دەستت بخوێنمەوە.
جاران وا بیرم دەکردەوە کوڕە قەرەجێکم
بەر لەوەی ڕێت بدەم بمبەیتەوە ماڵەوە.

ئێستاش ماڵئاوا، ماریان
کاتی ئەوەیە دەست بکەین بە پێکەنین و گریان
جارێکی تریش بگرین و پێبکەنین بە هەموو ئەو شتانە.

خۆت دەزانی حەزم وا بوو لەگەڵتا بژیم،
بەڵام تۆ هەموو شتێکت بیر بردبوومەوە
بیرم چوو نوێژ بۆ فریشتەکان بکەم
ئیتر فریشتەکانیش بیریان چوو نوێژمان بۆ بکەن.

ئێستاش ماڵئاوا، ماریان
کاتی ئەوەیە دەست بکەین بە پێکەنین و گریان
جارێکی تریش بگرین و پێبکەنین بە هەموو ئەو شتانە.

هاوبەشی بکە

Cohen, Hersh Said, Leonard Cohen, So Long Marianne,