19/04/2024
DidiMn Logo
Top

دۆکیۆمێنتکردنی خەمۆکیی خود لە فۆتۆکانی ئێدوارد هۆنکەردا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ئای نانت

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

ئێدوارد هۆنکەری بیستویەک ساڵ خەمۆکییەکەی خۆی لە زنجیرەیەک پۆرترەیتی تایبەتی بەتوانادا دەردەخات؛ زنجیرەیەک فۆتۆی ئیلوسترەیتکراوی  ڕەشوسپی، کە ئەزموونی ئەو بۆ خەمۆکی و بێزاری ڕوون دەکەنەوە.

لە هەوڵی ئەوەدا کە ئاگایی سەرەباسەکە زیاد بکات، هۆنکەر لە بارەی پڕۆژەکەوە دەڵێت: ”ناتەواویی تەندروستیی باری دەروونی بابەتی قەدەغەکراون و گەر هەر کاتێک لە گفتوگۆدا بیانهێنیتە پێش، خەڵکی بە نامۆییەوە بێدەنگ دەبن، یان هەوڵ دەدەن بڵێن کە کێشەیەکی جدی نییە. کاتێک من لە خراپترین کاتی خەمۆکیمدا بووم، تاکە یارمەتی کە کەس بیتوانیایە بیکردایە تەنها ئەوە بوو کە گوێم لێ بگرن بێ ئەوەی بڕیارم لەسەر بدەن، تەنها گوێ بگرن.هیوامە ئەم فۆتۆیانە بتوانن یارمەتیدەر بن لە  لە کردنەوەی بابەتی گفتوگۆ لەسەر کێشەی دەروونی، هەموو کەسێک یان کاریگەربووە پێی یان کاریگەر دەبێت پێی بە هەر ڕێگەیەک بێت، پشت گوێخستنیان شتەکان باشتر ناکات.”

هاوبەشی بکە

Depression, Edward Honker, SavanAko,