دیدی من – ئاراس عەبدولڵا، ژیوار جەوهەر
سوپاس بۆ دۆستۆیڤسكی، یەکەمین ڕۆمانی نووسەری لاو سوارە نەجمەدینە و لە ماوەی ڕابردوودا بە سپۆنسەریی پەروین بابەکر چاپ و بڵاو کرایەوە. وەک نووسەر ئاماژەی بۆ دەکات، ئەو لە نووسینی ئەم ڕۆمانەدا ویستوویەتی فەزای هەردوو ڕۆمانی تاوان و سزای فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی و نه‌فره‌ت له دۆستۆیڤسكیی عەتیق ڕەحیمی بگوازێته‌وه بۆ دۆخی کوردستان.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەم ڕۆمانە، سوارە نەجمەدین بۆ دیدی من گوتی: “رۆمانی سوپاس بۆ دۆستۆیڤسكی زیاتر له‌وه‌ی ڕۆمانێكی کلاسیکی بێت، ده‌كرێت بڵێن ڕۆمانێكی زنجیره‌ییه، زنجیره‌یی به‌و مانایه‌ی له سایه‌ی ڕۆمانی تاوان و سزای فیدرۆ دۆستۆیڤسكی و نه‌فره‌ت له دۆستۆیڤسكیی عه‌تیق ڕه‌حیمیدا نووسراوه. ڕووداوێكی كوشتن و دواتر سزای تاوان، دیاره ڕۆمانی تاوان و سزا كار له‌سه‌ر ئه‌و دوو چه‌مكه ده‌كات له ڕووسیای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، عه‌تیقیش كار له‌سه‌ر رووداوێكی هاوشێوه ئه‌كات له ئه‌فغانستانی بیست ساڵی پێشوو، من ویستوومه ئه‌و فه‌زایه وەربگێرم بۆ دۆخی كوردستان، دیاره ورده‌كاری له ڕۆمانه‌كه‌دایه و لام په‌سه‌ند نییه خۆم قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌م.”
گوتیشی: “ئه‌وه‌ی پێویسته بگوترێت، تیشک خستنه سه‌ر چه‌مكه‌كانی تاوان و ویژدان و سزا و مردن و دادگەری و هه‌قیقه‌ته، ئه‌وچه‌مكانه‌ی گرێدراوی رۆمانی تاوان و سزان و ده‌كرێت بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ک جیاواز بێت.”
سەبارەت بە تەکنیکی ڕۆمانەکەش، نووسەر گوتی: “ته‌كنیک له‌م كاره‌مدا گێڕانه‌وه‌ی پوخت و كورته، زمانی روون و بێگرێ، ڕاسته ئه‌م ڕۆمانه له ژێر كاریگه‌ریی ڕۆمانێكی كلاسیك‌دا نووسراوه، به‌ڵام چ ته‌كنیک و چ رووداو ئه‌مڕۆیین.”
پڕۆفایلی نووسەر
سوارە نەجمەدین لەدایکبووی شاری کەرکووکە و کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری، بەشی ئاماری تەواو کردووە لە زانکۆی سلێمانی. ئەزموونی ١٠ ساڵ کاردکردنی هەیە لە بواری ڕاگەیاندندا لە بەشێک لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی باشووری کوردستان، گوتار و بابەتی ئەدەبیی بڵاو کردووەتەوە. ساڵی 2011 خه‌ڵاتی یه‌كه‌می گه‌لاوێژ بۆ شیعر و ساڵه‌كانی 2015 و 2016 خه‌ڵاتی دووه‌می چیرۆکی هه‌مان ڤێستیڤاڵی پێ به‌خشراوه. پێشتر دوو كتێبی بڵاو كردووەته‌وه بە ناوه‌كانی:
سوارە نەجمەدین-ی نووسەر
نامه‌یه‌ک بۆ فرۆید (كۆمه‌ڵه چیرۆک، 2006)، بزافی ڕۆشنبیریی سلێمانی
ئه‌و نامانه‌ی بۆ پیرێتی خۆم ده‌یاننێرم (نامه‌ی ئه‌ده‌بی، 2011)، یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد – لقی كه‌ركووک
ڕۆمانی سوپاس بۆ دۆستۆڤیسكی سێیه‌م به‌رهه‌می كتێب و یه‌كه‌مین ئه‌زموونی ڕۆمانی نووسه‌ره، كه ڕۆژی ٢٥/١١/٢٠١٦ بڵاو بووه‌وه.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.