19/03/2024
DidiMn Logo
Top

سۆناتای پروست

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – هاوستۆنیا، دا کامێرا

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

پیانۆژەن سارا ڕۆسنبێرگ، ستاییشی نووسەری فەڕەنسی، مارسێل پروست دەکات، بەوەی لە ڕێگەی موزیک و شادییەوە، ڕۆمانی گەڕان بۆ کاتی لەدەستچووـی ژیاندۆتەوە. سۆناتای پروست، تازەترین کۆنسێرتی ئەو ژەنیارەیە.

ساڵی ١٩٠٩، مارسێل پروست، دەستی کرد بە نووسینی شاکارە ئەدەبییە حەوت بەرگەکەی گەڕان بۆ کاتی لەدەستچوو، کە زیاتر لە ٢،٠٠٠ کارەکتەری لەخۆ گرتبوو.  بابەتی سەرەکیی ڕۆمانەکە، سەبارەت بە هۆمۆسێکسواڵێتی، هونەر و دڵەڕاوکێی جیابوونەوە بوو. پروست ساڵی ١٩٩٢ کۆچی کردووە، ڕۆمانەکەی بە تەواونەکراوی جێهێشتووە. بیرۆکە و ئەفسانە ئاڵۆزەکانی ئەو، توند بە لایەنگرانی ئەدەب و هونەرمەندانەوە  بەستراونەتەوە، لەنێویشیاندا ژەنیاری پیانۆی وەک سارا ڕۆسنبێرگ.

م،

ڕۆسنبێرگ دەڵێت: “من هەمیشە سەرسامی هونەری  فەڕەنسی بووم، بەشێکە لە خوێندنەکەم.  پروست چەقی کلتووری فەڕەنسییە، هەروەها وانەی پیانۆی موزیکی فەڕەنسیم لە پاریس خوێندووە، بۆیە ئەم بابەتانەی شاکارەکەی پروست، لە دڵمەوە نزیکن.”

ڕۆسنبێرگ لە شاکارەکەی پروست‌ـەوە، لەگەڵ دیزاینەر ئەکتەری براوەی خەڵات، هێڵێک بۆ هەڵدانەوەیەکی موزیکی لەسەر تەختەی شانۆ دەکێشێت. ئامانجی ڕۆسنبێرگ ئەوە بوو کە ڕێگەیەک بدۆزێتەوە تا ژیان بکات بە بەری دەقەکەی نووسەردا.

م

ئەو دەڵێت:” پێم وایە یەکێک لەو شتانەی کە بنەمای پروست‌ـە، ئەو جۆرە لە بیرۆکەی یادەوەری و ڕۆڵی یادکردنەوەیەیە، کە پروست کاری لەسەر دەکات و لە ژیانی ئێمەدا هەیە. بیرەوەری هەیە، کاتیک لەگەڵ خۆمانی هەڵدەگرین، کە ساتی زۆر بەهێزن و لەناکاو دەبینین گوازراوینەتەوە بۆ ناو ئەو بیرەوەرییە.

ئامانجم لەم پارچەیەدا، بونیادنانی جیهانێکی جوڵاوە. لێکچوون لە نێوان ئەوانەی کە گوتراون و موزیکەکەدا، ئەوەیە کە بینەر لەناویدا ون دەبێت.

بەدرێژایی بیرۆکەکانی پروست و خودی نووسینەکانی لەگەڵ موزیکەکەدا، لێکچوون و نزیکییەکی زۆر هەیە. بە ئەزموونکردنی گوێگرتنی موزیکەکە، دیمەنێکی یادەوەریمان دێتەوە و دەیناسینەوە، پێکهاتەیەکی نادیارە؛ ئێمە بەڕاستی ئەوەین کە بە قووڵایییەکی زۆر لەیادماندایە.”

سۆناتای پروست:

هاوبەشی بکە

Birthday, Marcel Proust, Sara Rosnberg, SavanAko,