19/04/2024
DidiMn Logo
Top

سێیەمین دیداری شانۆی کوردیی یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ڕاگەیاندنی سێیەمین دیداری شانۆی کوردیی یۆتۆبۆری

ئاگەداری بۆ شانۆکارانی هەرچوارپارچەی کوردستان و هەندەران، کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی یۆتۆبۆری سێیەمین دیداری شانۆی کوردیی تایبەت بە مونۆدراما، لە رۆژانی و ٢٤-٢٥-٢٦-٣\٢٠١٧، لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید ساز دەکات.

کارە بەشداربووەکانی دیدارەکە لە لیژنەیەکی تایبەتەوە هەڵدەبژێردرێت، بفەرموون ئارەزوومەندانە بە پێشکەشکردنی داواکاریی بەشداربوون لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە  isk.gbg2@gmail.com.

لە بەرواری ١\٢\٢٠١٧، دوا مۆڵەتە بۆ داواکاریی بەشداربوون، دوای ئەم بەروارە هەموو داواکارییەکان ڕەت دەکرێتەوە.

پێویستییەکانی بەشداربوون:

  • کارەکە لە شەست خولەک زیاتر نەبێت.
  • زانیاریی تەواو لە سەر ستاف و کارە شانۆییەکەی بنێردرێت.
  • بۆ هەر کارێک تەنیا ئەکتەر و دەرهێنەر بانگهێشتنامەی بۆ دەکرێت.
  • بانگهێشتنامەی ڤیزە بۆ کۆنسوڵخانەی سوید لە ئیران دەنێردرێت.
  • لە کاتی ڕەتکردنەوەی ڤیزەدا، کۆمەڵەکەمان بەرپرسیار نییە.
  • بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر و فۆڕمی بەشداربوون، پەیوەندی بکەن بەم ئیمه‌یڵ و ژمارەتەلەفۆنەوە:

      تەلەفۆن: 0046707405717       ئیمه‌یڵ: isk.gbg2@gmail.com

هاوبەشی بکە

Gotenburg, Kurdish Theatre Forum,