08/05/2024
DidiMn Logo
Top

سەمای کلاسیک و مۆدێرن لە خولێکی گروپی لەیزین‌ـدا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من ئاراس عەبدولڵا

گروپی لەیزین بۆ سەمای بالێ، لە بەرواری ١٠/٧/٢٠١٦ـەوە خولێکی فێربوونی سەمای کلاسیک و مۆدێرنی بۆ تەمەنە جیاوازەکان و هەردوو رەگەزی نێر و مێ کردووەتەوە، کە بڕیارە تا سەرەتای مانگی ٩ درێژەی هەبێت و لە کۆتاییشدا فێستیڤاڵێک وەک دەرئەنجامی خولەکە ڕێک دەخەن.

13510966_1722131764703405_8200013025784376910_n

دەربارەی کارەکانی ئەم خولە، ڕووبار مارسیدس، یەکێک لە مامۆستایانی خولەکە بۆ دیدی من گوتی: “ئەم خولە بۆ تەمەنە جیاوازەکانە و هەردوو ڕەگەز لەخۆ دەگرێت، ئامانجمان لەم چالاکییەدا ئەوەیە منداڵان بێبەش نەبن لەم هونەرە وەک چۆن هاوتەمەنەکانی خۆمان بێبەش بوون، هەروەها دەمانەوێت نەوەکانمان کەمێک دووربکەونەوە لە ئامێرە تەکنەلۆژییەکانی وەک ئایپاد، پلەستەیشن، کۆمپیوتەر و کەناڵە شەرخوازەکانی خۆمان.”

13669565_1737070566567589_296313576839762577_n

گوتیشی: “ئەم هونەرە ئاوێزانی زۆرینەی هونەرەکانی دیکەیە، وەک موزیک، شانۆ، لەشجوانی، تەندروستی و زمانی جەستە. خوازیارین لە کۆتاییی خولەکەدا دەرئەنجامی ماندووبوونەکەمان بکەینە فێستیڤاڵێک لە سەرەتای مانگی ٩ و کردنەوەی ساڵێکی نوێی خوێندن.”

13680503_1737070539900925_8663300005132226427_n

خولی سەمای کلاسیک و مۆدێرن لە لایەن گروپی لەیزین‌ـەوە بۆ سەمای بالێ کراوەتەوە و مامۆستایانی خولەکە پێکدێن لە ڕووبار مارسیدس، گۆران سەرگەڵوویی و مینا نیاز. کە ڕۆژانە لە ناو هۆڵی ئامادەییی سلێمانیی کوڕان لە کاتژمێر ١:٣٠ـی نیوەڕۆوە تا ٦:٣٠ـی ئێوارە سێ گروپی جیاواز سەرقاڵی مەشقەکانی خۆیانن.

هاوبەشی بکە

ArasAbdulla, ballet, Laizin Group, Sema,