05/05/2024
DidiMn Logo
Top

شەجەريان گەڕايەوە ئێران

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى منبى بى سى فارسى

لە فارسييەوە: سەليم جەمال

محەمەد ڕەزا شەجەريان، هونەرمەندى ناودارى فارس لە دواى ماوەيەكى دوورودرێژ بە هۆى چارەسەرى نەخۆشى لە وڵاتى ئەمەريكا، گەڕايەوە وڵاتى ئێران.

هۆمايون شەجەريان، كوڕى محەمەد ڕەزا شەجەريان لە هەژمارى فەڕمیی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئينستاگرامى خۆى ڕايگەياند: “ڕۆژی ١٦/٩/٢٠١٦ باوكم گەڕاوەتەوە ئێران و تەندروستیی ئەو لە چەند مانگى ڕابردوو باشترە.”

10666143_110056602725591_45135253_n

هەر لەو نووسراوەدا هاتووە: “پزيشكەكان مۆڵەتى گەشتیان بە باوكم داوە كە بگەڕێتەوە وڵاتى ئێران، تاوەكو هەنگاوى دووەمى چارەسەرى نەخۆشیی ئەو دەست پێ دەكاتەوە.”

بە درێژايى شەش مانگى ڕابردوو و لەو كاتەى كە هەواڵى نەخۆشیی شەجەريان بڵاو بووەتەوە، كاردانەوەى فراوانى هەوادار و گوێگرانى ئەو لە تۆڕە كۆمەڵايەتيیەكان تا ئێستايش بەردەوامە.

mohammadreza-shajarian

محەمەد ڕەزا شەجەريان، لە ڕێگەى بڵاوكردنەوەى ڤيديۆيەک لە نەورۆزى ئەمساڵدا، هەواڵى نەخۆشیی خۆى تێدا ڕاگەياند.

شەجەريان كە ئاوازخوێنى گەورە و ناودارى ولاتى ئێرانە، لە ساڵى ٢٠٠٩ بەولاوە هيچ كۆنسێرتێكى لەو وڵاتە ساز نەكردووە. بە هۆى ئەو ڕەخنانەى كە ئاڕاستەى ئەنجامەكانى هەڵبژاردنى سەرۆكايەتیی كۆمارى ئەو كاتە كرد، شەجەريان پاڵپشتى خۆى بۆ ڕەخنەگرانى حكومەتى ئەو كاتە ڕاگەياند و ناڕەزايەتیی دەربڕى بەرامبەر بەو توندوتيژيیانەى حكومەت بەرانبەر به هاوڵاتيان.

هاوبەشی بکە

SaleemJamal, Shajarian,