دیدی من – فیچەر ش‌وت
له ئینگلیزییه‌وه: ژیوار جه‌وهه‌ر
ئه‌گه‌ر فۆتۆگرافه‌ری ئه‌مه‌ریكی ئه‌ندریا ستار ڕیس نه‌بوایه، چیرۆک و دیمه‌نی له‌م جۆره له جیهانی ئه‌مڕۆدا به ته‌واوی ون ده‌بوون؛ ڕیس سه‌رانسه‌ری ئه‌نده‌نوسیا گه‌ڕاوه و ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی دۆكیۆمێنت كردووه كه لاوازن و نه‌خۆشیی ده‌روونیان هه‌یه.
ژماره‌ی دانیشتوان له ئه‌نده‌نوسیا ده‌گاته نزیكه‌ی ٢٥٠ میلیۆن كه‌س، نزیكه‌ی ١٩میلیۆن ئه‌نده‌نوسی تووشی جۆری جیاواز له نه‌خۆشیی ده‌روونی بوونه‌ته‌وه. به هۆی پشتگوێخستنی له لایه‌ن حوكمه‌تی ئه‌و وڵاته و نه‌بوونی هۆشیاریی گشتی، شێوازی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كان بووه‌ته هۆی دروستكردنی كاره‌سات.
نه‌خۆشه‌كان له ناو قه‌فه‌ز یان ژوورێكی بچوک به زنجیر به‌ستراونه‌ته‌وه، دابڕاو له دونیا، خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌كی زۆر كه‌میشیان هه‌یه، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌مییان جێخه‌ویان هه‌یه.
ڕیس له‌سه‌ر ئه‌م فۆتۆ ستۆرییه‌ی كه به ناوی ناڕێكییەوەیە، ده‌ڵێت: “چونه ژووره‌وه ئاسانه، ئه‌وه‌ی كه زۆر سه‌خته هاتنه ده‌ره‌وه‌یه. من ناتوانم ئه‌م چیرۆكانه به‌جێ بهێڵم.”
ئه‌م فۆتۆیانه بۆ ته‌ماشاكردن سانا نین؛ له فۆتۆیه‌كدا ده‌سته باریكه‌كانی ژنێک له قه‌فه‌زێک، كه هه‌شت ساڵه تیایدا زیندانی كراوه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خواردن هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه. فۆتۆیه‌كی دیكه كوڕیژگه‌یه‌ک پیشان داده‌ت كه وه‌ك له ناونیشانی فۆتۆكه‌ته‌دا هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی خۆی شت، مرد. ژنان و پیاوان وه‌ک سه‌گ به زنجیر به‌ستراونه‌ته‌وه – له ئه‌نده‌نوسیا به‌م شێوازه ده‌ڵێن پاسونگ. گوێت له ده‌نگی چه‌ند كه‌سێكه له شه‌ودا و له كاتی ته‌نیاییدا گۆرانی ده‌چڕن. ئه‌وانه‌ی له هه‌مووان زیاتر پێویستیان به خۆشه‌ویستی و هه‌ست
و سۆزه، له تاریكیترین سووچی ئه‌م دونیایه‌دا پشتگوێ خراون.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.