دیدی من – ئاراس عەبدولڵا
سایانزەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کازان لە ڕۆژی ٥/٩/٢٠١٦ لە شاری کازانی پایتەختی هەرێمی تەترستان لە وڵاتی ڕوسیا، دەستی بە کارەکانی کرد و بڕیارە تا ١١/٩/٢٠١٦ لە چالاکییەکانی بەردەوام بێت. لەم خولەی فێستیڤاڵەکەدا دوو فیلمی دوو دەرهێنەری کورد بەشدارن، ئەوانیش، فیلمی CountDown کە بەرهەمی وڵاتی بەڕیتانیایە و ئاوات عوسمان کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و فیلمی زەویی ونبوان کە لە دەرهێنانی هەوراز محەمەدە و بەرهەمی هەرێمی کوردستانە. ئەم فیلمە بەشدارە لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکەدا هاوشانی نۆ فیلمی دیکە.
تایبەتمەندییەکانی کازان و فێستیڤاڵەکە
سینەماکار هەوراز محەمەد، کە بە فیلمی زەویی ونبوان بەشدارە لە فێستیڤاڵی کازان، بەم جۆرە زانیارییەکانی فێستیڤاڵاکەی بۆ خوێنەرانی دیدی من خستە ڕوو: “تایبەتمەندیی کازان و هەرێمی تەتەر ئەوەیە کە ناوچەیەکی فرە کلتوور و فرە ئایینە و سیاسەتی ئەم هەرێمە پیشاندانی مۆدێلێکی سەرکەوتووی پێکەوەژیانی ڕاستەقینە و یەکترقبوڵکردن و دژایەتیی توندوتیژی و کلتووری دیالۆگی گەلانە. بۆیە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی فێستیڤاڵەکە هاندانی پێکەوەژیان و هزری ناتوندوتیژییە بەتایبەت لە ناو وڵاتانی موسڵماندا، چونکە ئەم فێستیڤاڵە وەک لە گوتاری سەرۆکی هەرێمی تەتەرستاندا لە کردنەوەی فێستیڤاڵدا هاتووە، کار دەکەن بۆ ئەوەی لە ڕێگەی سینەماوە دیالۆگی کلتووری گەلان دروست بکرێت و گەلان پێویستە لە ڕێی هونەری سینەماوە گوزارشت لە خۆیان بکەن، وەک چۆن موفتی شارەکەش گوتی سینەما بۆ ئێمە پیرۆزە و پێمان وایە کە سینەما ئەرکی پەیامبەرانەیە و گەر پەیامبەرەکان لەم سەردەمەدا بژیانایە لە ڕێی سینەماوە پەیامەکانیان دەگەیاند، چونکە سینەما هونەری هەموو مرۆڤەکانە.
هەروەها دواتر سەرۆکی فێستیڤاڵ ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ ئەمساڵ زیاد لە حەوتسەد فیلم بۆ فێستیڤاڵ هاتووە و دوای جیاکردنەوەی فیلمەکان و هەڵبژاردنیان بۆ سەر کاتیگۆرییەکانی کورتەفیلم، فیلمی درێژ، بەڵگەفیلم، فیلمی گەنجانی ڕوسیا، فیلمی نماییش و چەند فیلمێکی مێژووی سینمای روسی. سەرەتای فێستیڤاڵ بە رۆیشتنی فیلمسازان بە سەر فەرشی سوردا دەستی پێ کرد و دواتریش فێستیڤاڵ بە چەند گوتار و بەرهەمێکی هونەریی ئۆپێرا و سەما و گۆرانی فۆلکلۆری ناوچەکە دەستی پێ کرد. یەکەم فیلمی ئێوارەی یەکەم محەمەد رەسول اللهـی مەجید مەجیدی بوو.”
فیلمی زەویی ونبوان و فێستیڤاڵی کازان
رۆژی ٧/٩/٢٠١٦ فیلمەکە بە ئامادەبوونی بینەران نماییش کرا و دواتریش گفتوگۆی تایبەت لەگەڵ دەرهێنەر کرا لە لایەن بینەرانەوە. ئێوارەی هەمان رۆژ هەوراز محەمەد دەرهێنەری فیلمی زەویی ونبوان و ئاوات عوسمان دەرهێنەری فیلمی CountDown کە بەشدارە لە فێستیڤاڵدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا کە بۆ راگەیاندنەکان رێکخرابوو باسیان لە فیلمەکان کرد و دواتریش لەسەر دۆخی کوردستان و سینەمای کوردی ڕوونکردنەوەیان بۆ میدیاکان دا.
ئەم فێستیڤاڵە ساڵانە لە ٥\۹ تا ۱۱\۹ ساز دەکرێت و ساڵانی پێشتریش چەند فیلمی کوردی تیایدا نماییش کراون.
کاستی فیلمی زەویی ونبوان
نووسین و ده‌رهێنانى: هه‌وراز محه‌مه‌د
پرۆدیوسه‌ر: مام پۆڵا
بهرِێوهبهرى هونه‌رى و بهرِێوهبهرى وێنه‌گرتن: به‌رهه‌م ته‌یب
وێنه‌گرتن: خه‌یبه‌ر ره‌فیق
ڕووناكى: فه‌رهاد حه‌مه‌جه‌زا
ده‌نگ: كاسیان شێركۆ
نواندن: حه‌مه‌عه‌لى سورهقهڵاتى
یاریدەدەری ده‌رهێنه‌ر: سۆران عوسمان
مۆنتاژ: بڵند حه‌مه‌سه‌عید
چیرۆكى فیلمه‌كه
ئاده‌م پیاوى ناو نوكته‌یه‌كى كۆنه، نوكته‌ى دواى كۆرِهوهكه. رۆژێک ئاده‌م له‌سه‌ر سنوور له به‌رده‌م پاسدارێكدا گریاوه، كابراى پاسدار لێى پرسیوه: ”بۆچى ده‌گریت؟” ئه‌میش پێى گوتووه: ”ژنه‌كه‌م و چوار منداڵم لێ ون بووه.” كابراى پاسدار پێكه‌نیوه و گوتوویه‌تى: “كاكه تۆ خۆت ون بوویت ئێستا ئه‌وان به یه‌كه‌وه‌ن، عاده‌ت وایه یه‌ک كه‌س ون ده‌بێت نه‌ک پێنج كه‌س.” دواى بیستوچوار ساڵ تێهرِین به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا، ئاده‌م هێشتا به دواى خێزانه‌كه‌یدا دهگهرِێت، به ئومێدى ئه‌وه‌ى بیاندۆزێته‌وه. ئاده‌م به‌رده‌وام گوێ له ڕادیۆ ده‌گرێت، ڕادیۆیه‌ک كه به‌رده‌وام ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كه‌سێكیان لێ ون بووه له‌وێوه بانگه‌واز ده‌كه‌ن و چیرۆكه‌كانیان دهگێرِنهوه. ئاده‌م به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گهرِانهكهى خۆى، له میانى گوێگرتنیهوه له چیرۆكه‌كانى ونبوون، چه‌ندین چیرۆكى ونبوان له ناو ئه‌نفال، كۆرِهو و شهرِى براكوژى، رێگەى هه‌نده‌ران، ده‌بیستێت.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.