25/04/2024
DidiMn Logo
Top

كارى وێنەگرتنى وەرزى دووەمى دراماى شەهرزاد بە كۆتا هات

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى منمێهر نيوز

ئامادەكردن و وەرگێڕانى لە فارسييەوە: سەليم جەمال

وێنەگرتنى وەرزى دووەمى دراماى شەهرزاد لە دەرهێنانى حەسەن فەتحى و بەرهەمهێنانى سەيد محەمەد ئيمامى كۆتايى پێ هات.

بە پێى ڕاپۆرتى ئاژانسى هەواڵى مێهر نيوز، پڕۆژەى وێنەگرتنى دراماى شەهرزاد ڕۆژى ٧/١٠/٢٠١٦ بە بەشداریی ئەكتەرانى ناودارى وڵاتى ئێران وەک شەهاب حسێنى، تەرانە عەليدۆستى، مستەفا زەمانى و چەندان ئەكتەرى ديكەيش بە كۆتا هات.

shahrzad-2

شايانى باسە گۆرانيبێژى ناودارى كوردى-ئێرانى موحسين چاوەشى، بەشداربوونى خۆى لە وەرزى دووەمى دراماى شەهرزاد پشتڕاست كردووەتەوە، كە لە وەرزى يەكەمدا هەشت گۆرانیی بۆ ئەم درامايە چڕیبوو، هەروەها ئەمە بووە هۆى ئەوەى كە بينەرانى دراماى شەهرزاد ڕوو لە هەڵكشان بكات و گشتگير ببێت.

741423_205

وەرزى يەكەمى دراماى شەهرزاد لە ٢٨ زنجیرە پێك هاتبوو، لە هەمان كاتدا بە شێوەى سى دى بڵاو دەكرايەوە. وەرزى دووەمى ئەم درامايەش بە گۆڕانكاريیەكى بچووک لە ناو ئەكتەران كارى وێنەگرتنى بە كۆتا هات و بەم زوانە بڵاو دەكرێتەوە، كە ئەكتەرە سەرەكيیەكانى پێك هاتوون لە شەهاب حسێنى و تەرانە عەليدۆستى .

هاوبەشی بکە

Chavoshi, MohsenChavashi, Shahab Hussaini, Shahrazad,