25/04/2024
DidiMn Logo
Top

مایاکۆڤسکی و تەنیایی

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – روسیان پۆیتری ئین ئینگلیش
لە ئینگلیزییەوە :ساڤان ئاکۆ

مایاکۆڤسکی زۆر کات هەستی بە تەنیایی دەکرد، لەبەر ئەوە نا کە خەڵکی خۆشیان نەدەویست یان هاوڕێی نەبوو، یاخود پێویستی بە لێ تێگەیشتنی زیاتر بوو، هەرچەندە شیعرەکانی بڵاو دەکرانەوە و خەڵک خوێنەری نووسینەکانی بوون، هۆڵەکان پڕ دەبوون و گوێیان لە شیعرەکانی دەگرت، ژمارەیەکی بێشوومار لە خوێنەر هەبوون کە کاتی خۆیان بۆ تەرخان کردبوو و خۆشیان دەویست، بەڵام بۆ ئەو، هەموو ئەمانە تەنها دڵۆپێک بوون لە دەریایەک، وەک ئەوەی لیلی بریک گوتوویەتی، ئەو پیاوێک بوو کە “دزێکی چڵێس لە دڵیدا بوو”، پێی وا بوو گرنگە لە لایەن ئەو کەسانەوە بخوێندرێتەوە کە نەیان دەخوێندەوە، لە لایەن ئەوانە گوێێ لێ بگیردرێت کە خۆیان بەدوور دەگرت لە نووسینەکانی، هەروەها لە لایەن ئەو خانمەوە خۆشبویسترێت، کە خۆشی نەدەویست.

هاوبەشی بکە

Loneliness, Mayakovsky, SavanAko,