26/04/2024
DidiMn Logo
Top

مرۆڤ تەنها لە ناوەوەی خۆیدا مانای مرۆڤ دەدات

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – خوێنەر و کتێب

کتێب: مەسخ
نووسەر: فرانز کافکا
وەرگێڕانی لە ئەڵمانییەوە بۆ کوردی: پێشەوا فەتاح
سەرنجی خوێنەر: سەروەت گەردی

مرۆڤ تا تەندروست و کارامە بێت، هەتا بەکەڵک و بەسود بێت، تا لە بەرژوەندیی ئەوانی تردا بێت و حەزەکانیان بەدی بهێنێت، ئەوا گرنگی پێ دەدەن، لە باوەشی دەگرن و ڕێزی دەگرن، بەڵام کاتێک کە لەکار کەوت، بێ سود بوو و چیتر بە دڵ و خواستی ئەوانی تر نەبوو، ئیتر ڕووی لێ وەردەگێرن، شەرمیان پێی دەبێ و بێزار دەبن لێی، تا دەگات بەو ڕادەیەی حەز بە مردنی دەکەن. مرۆڤ تەنها لە ناوەوەی خۆیدا مانای مرۆڤ دەدات، لە دەرەوە و لای ئەوانی تر تەنها وەک ئامێرێک سەیر دەکرێ، کە تا بە پێی خواست و سوودی ئەوان بێت و پێویستیان پێی هەبێت. ویستراو دەبێت هەر کە لەکار کەوت، چیتر نەیتوانی خزمەتیان بکات و حەزەکانیان بەدی بهێنێت، ئەوا فڕێ دەدرێتە ناو تەنەکەی زبڵەوە، ئەو کاتە تەنانەت لە لایەن نزیکترین کەسەکانی ژیانیشیەوە، کە دایک و باوکیەتی، بێزار دەبن لێی، چونکە ئەوانیش وەک ئامێرێک بۆ بەدیهێنانی حەزەکانی خۆیان سەیری منداڵەکانیان دەکەن.
130620132239154183938

وێنەکە هیی گریگۆر، کارەکتەری سەرەکیی رۆمانی مەسخ‌ـی فرانز کافکاـیە، کە تێیدا گریگۆر تا کەسێکی کارامە و چالاکە و بە پێی ویستی خێزانەکەیەتی و خزمەتیان دەکات، ئەوانیش رێزی دەگرن و خۆشیان دەوێت، تا ئەو کاتەی بەیانییەک گریگۆر هەر کە لە خەو هەڵدەستێ، دەبینێ تووشی بەدگۆڕانێک بووە، کە ئەویش لە مرۆڤەوە گۆراوە بۆ قالۆنچەیەک کە چیتر ناتوانێ خزمەتی خێزانەکەی بکات و حەزەکانی ئەوان بەدی بهێنێت، بەمەش خێزانەکەی لێی هەڵدەگەرێنەوە و شەرمیان پێی دەبێت، ئازاری دەدەن و بێزار دەبن لێی، تا ئەو ڕادەیەی حەز بە مردنی دەکەن.

هاوبەشی بکە

Kafka, Metamorphosis, Peshawa Fatah, Sarwat Gardi,