19/04/2024
DidiMn Logo
Top

ملوانکەی ئەڵماس: کۆی چیرۆکەکانی گی دی موپاسان

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – زە گاردیان

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

“گەر ئارەزووی کۆتایییە چاوەڕواننەکراوەکان دەکەیت، ئەم چیرۆکانە گونجاوە، بەتایبەت کە موپاسان چیرۆکنووسێکی زۆر بەتوانایە”

گی دی موپاسان، نوسەرێکی فەڕەنسی سەدەی نۆزدەیە، ڕۆمان و کورتەچیرۆکی دەنووسی، زۆرێک لە کورتەچیرۆکەکانی موپاسان لە سەرەتادا لە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاو دەکرانەوە.

لەم کتێبی کورتەچیرۆکەدا، کارەکتەرەکان خەڵکانی ئاسایین کە ژیانێکی ئاسایی دەژین، گەر کەمێک فێری زمانی فەڕەنسی ببیت ئەمە کتێبێکی گونجاوە بۆ خوێندنەوە و فێربوون، چونکە زمانەکەی زمانێکی سادەیە، هەروەها چیرۆکەکان بە زمانی ئینگلیزی دەست دەکەون.

guy-de-maupassant1

لە چیرۆکی ملوانکەی ئەڵماسدا ماتیلدا و هاوسەرەکەی بانگهێشت کراون بۆ ئاهەنگێک، بۆ ئەم بۆنە گرنگە ماتیلدا کراسێکی گرانبەها دەکڕێت کە لە توانای کڕینی خۆی بەدەرە، پاشان دەبینێت ملوانکەیەکی گونجاوی نییە تا لەگەڵ کراسەکەدا بیکات بە خۆیەوە، بۆیە لە لای هاوڕێ دەوڵەمەندەکەی بە ئەمانەت دەیهێنێت، ماتیلدا و هاوسەرەکەی ئێوارەیەکی تایبەت بەسەر دەبەن هەتا ئەوکاتەی ماتیلدا دەبینێت ملوانکەکەی لە ملدا نەماوە.

چیرۆکی چەتر سەبارەت بە توانای ساختەکردنی ئینشورانس، تریفتی ئۆریێڵ کاتێک دەبینێت کە چەترە نوێیەکەی هاوسەرەکەی جێ سووتووی جگەرەی پێوەیە تووڕە دەبێت، بڕیار دەدات بچێت بۆ لای دابینکەرانی ئینشورانس تا هەوڵ بدات وایان لێ بکات پارەی چاککردنەوەکەی دابین بکەن، بەڵام چیرۆکەکەیان بە دروستی بۆ ناگێڕێتەوە.

لە چیرۆکی پیاوچاکدا، بەڕێز ساکرمێنت دەیەوێت خەڵاتی سەربەرزیی دی ئۆنەر لە سوپادا وەربگرێت وئامادەیە لە پێناو دەستکەوتنیدا هەموو شتێک بکات، وەک نزیکبوونەوە و بوون بە هاوڕێی سیاسەتمەداری ناوچە بەڕێز ڕۆزلین، لە دوای مانگێک هەوڵدان بڕیار دەدات خێزانەکەی بنێرێتە لای بەڕێ ڕۆزلین لە پێناویدا.

50689797

چیرۆکی پرسیاری لاتینی سەبارەت بە ئەزمونی خوێندنگەی موپاسان خۆیەتی، راول فێری لاتینی دەبێت لە لایەن بەڕێز پیکویدێنتەوە. ڕۆژێک راول بە مامۆستاکەی دەڵێت کە ئەنجێلا، پاککەرەوەی ناوچەکە، کەوتۆتە ئەوینی بەڕێز پیکویدێتەوە، پاشان راول هەمان شت بە خاتوو ئەنجێلا دەڵێت، بەڵام نازانێت کە ئەم گاڵتەیەی سزای نەبڕاوەی دەبێت بۆ هەرسێکیان.

لە چیرۆکی کچێکی بەڕەڵادا، پیاوێکی ڕاهێنەر بانگی فرانکیۆس دەکات تا سەگێکی مێ بەخێو بکات، سەگەکە زووزوو سکی دەکرد، لە کۆتاییدا هاوکارەکەی فرانکیۆس پێی دەڵێت کە سەگەکە لەناو ببات.

 

 

هاوبەشی بکە

Maupassant, SavanAko, The Necklace,