19/04/2024
DidiMn Logo
Top

میچ ئه‌لبۆم دەربارەی ژیان، کاری خۆبەخشی و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خودا دەدوێت 

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

Portrait of Mitch Albom, American best-selling author, journalist, screenwriter, dramatist, radio and television broadcaster and musician, 2001. Shot for Time magazine. (Photo by Michael L Abramson/Getty Images)

دیدی من – سی بی سی

له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: تابلۆ عومەر

میچێل ده‌یڤد ئه‌لبۆم، کە به‌ چیرۆک و بابه‌ته‌ ئیلهامبه‌خشه‌کانی ناسراوە، ساڵی ١٩٥٦ له‌ ویلایەتی نیوجێرسیی ئەمەریکا له‌دایک بووه‌. ئه‌لبۆم له‌ چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌کی جیاوازه‌وه‌ ناوبانگێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا.

ساڵی ١٩٩٧ ڕۆمانی سێشه‌ممان له‌گه‌ڵ مۆریی بڵاو کردووەته‌وه‌، که‌ پاش شه‌ش مانگ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌ نێوان کتێبه‌ پڕفرۆشه‌کانی نیو یۆرک تایمز پلەی یەکەمی هێنا.

میچ ئەلبۆم لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی سی بی سی، دەربارەی ژیان، کاری خۆبەخشی و پەیوەندی لەگەڵ خودادا دەدوێت.
mitch_albom

چه‌ند وانه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی ژیان و مردن که‌ له‌ کاره‌کانیدا فێر بووە، لە سێشه‌ممان له‌گه‌ڵ مۆری ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.

میچ ده‌رباره‌ی ژیانی ده‌دوێت و ده‌ڵێت: “یه‌که‌م خۆشه‌ویستم موزیک بووه‌ و ویستوومه‌ ببم به‌ میوزیک ژه‌ن و هه‌موو هه‌وڵێکم له‌ پێناویدا داوە” هه‌روه‌ها باسی کاری وه‌ک نووسه‌ری له‌ بواری وه‌رزش ده‌کات و وه‌ک ڕووداوێک ناوی دەهێنێت. هەر بەم هۆیەشەوە مامۆستاکەی بە ڕاهێنەر ناوی بردووە.

پاش نۆزده‌ سه‌ردانی یه‌ک له‌ دوای یه‌ک بۆ لای مۆری له‌ ڕۆژانی سێشه‌ممان ، زنجیره‌یه‌ک گفتوگۆ بووە کتێبێکی ناوازه.

میچ ده‌ڵێت: “پێم وا بوو ئه‌م نووسینه‌ بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌که‌مدا ده‌مێنێته‌وه‌، تا یه‌ک له‌ دوای یه‌ک خوێندیانه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ١٥ میلیۆن کۆپی و ٥٠ چاپی لێ به‌رهه‌م هات، جگه‌ له‌ وه‌گێڕانی بۆ زیاتر له‌ ٤٢ زمان.”
mitch-albom

میچ  زیاتر باسی کاره‌کانی ده‌کات و ده‌ڵێت: “خه‌ڵک پێم ده‌ڵێن تۆ ته‌نها ده‌رباره‌ی مردن ده‌نووسیت، به‌ڵام له‌ کاره‌کانما ته‌نها په‌ره‌گرافێکی بچووک باسی مردنی که‌سه‌که‌ ده‌کات، هه‌موو نوسینه‌کانی دیکه‌ ده‌رباره‌ی ژیانی که‌سه‌که‌یه،‌ چونکه‌ زۆر گرانە سه‌رنجی خه‌ڵکی به لای ئه‌وه‌دا ڕابکێشیت که‌ چه‌ند گرنگه‌ بیریان بێت هیچ شتێک بۆ هه‌میشه‌ به‌رده‌وام نابێت.”

میچ حه‌وت دامه‌زراوه‌ی خۆبەخشی هه‌یه‌، که‌ دانه‌کیان له‌ فلیپینه‌ و دانەیەکیان له‌ هایتی. دامه‌زراوه‌کانی به‌ زۆری بۆ یارمه‌تیدانی منداڵەنە و ده‌ڵێت: “ڕاسته‌ من خاوه‌نی منداڵی خۆم نیم، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ک به‌شێک له‌ خۆم و منداڵی خۆم سه‌یر دەکەم.”

پاوڵیی ڕۆژنامه‌نووس ده‌پرسێت: “له‌ سه‌ره‌تا و کۆتاییی هه‌ر شتێک که‌ له‌ لایه‌ن دڵ و ده‌ستت دروست کراوه‌، له‌ لایه‌ن خوداوه‌ بووه‌ و له‌ ناو خۆشه‌ویستیی خودا و هه‌روه‌ها به‌ یارمه‌تیی خودا بووه‌، ده‌کرێت ڕونتر پێمان بڵێیت؟”

میچ له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: “له‌ دونیابینیی منه‌وه‌، مافی ئه‌وه‌م نییه‌ شتێک ته‌واو بکه‌م و به‌وه‌ نه‌زانم، که‌ ئه‌وه‌ ته‌نها من و مێشکم نه‌بووه‌ که‌ کاره‌که‌ی ته‌واو کردبێت، واته‌ ناتوانم خۆپه‌رست بم.”

“هه‌رگیز هه‌ستت به‌وه‌ نه‌کردووه‌؟”

“نه‌خێر.”

 له‌کۆتاییدا پاوڵی ده‌پرسێت: “دواکارت چییه‌؟ ئایا دیسان پاڵه‌وانه‌که‌ ده‌مرێت؟”

میچ به‌ده‌م پێکه‌نینه‌وه‌ ده‌ڵێت: “ڕۆمانه‌. ده‌رباره‌ی موزیسیانێک و به‌ڵێ، ده‌مرێت. هه‌موو که‌س ده‌مرێت؛ ئه‌وه‌ هه‌موو ئەوەیە کە ده‌توانم بیڵێم.”

 

هاوبەشی بکە

Interview, Mitch Albom, Tablo Omer,