25/04/2024
DidiMn Logo
Top

مەڕاسيمى بە خاكسپاردنى عەباسى كياڕۆستەمى

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من– بى بى سیی فارسى

وەرگێڕانى لە فارسييەوە: سەليم جەمال

ڕۆژى يەك شەممە ڕێككەوتى ١٠/٧/٢٠١٦ بە بەشدارى هەزاران خەڵك و هونەرمەندانى ناودار، مەڕاسيمى بە خاكسپاردنى عەباسى كياڕۆستەمى؛ سینەماکاری بەناوبانگی سينەماى ئێران، بەڕێوەچوو.

ئەو مەڕاسيمە لە بەرامبەر تەلارى ئەنجومەنى پەروەردەى فيكریى منداڵان و لاوان لە سەنتەرى شارى تاران دەستى پێكرد، كە بە زێد و خواستگەى هونەریى عەباسى كياڕۆستەمى دادەنرێت.

كياڕۆستەمى دواى ماوەيەكى زۆر لە نەخۆشى و ئەنجامدانى چوار نەشتەرگەرى لە ئێران، بۆ چارەسەرى پێويست ڕەوانەى شارى پاريس كرابوو لە فەرەنسا، تا لە ڕێككەوتى ٢٧/٦/٢٠١٦ لە ڕۆژى دووشەممە بەهۆى جەڵتەى مۆخ لە نەخۆشخانەيەكى پاريس گيانى لەدەستدا.

ئەو يەكێك لە بەناوبانگترين دەرهێنەرانی سینەمای ئێران لە ئاستى نێودەوڵەتییە و تەنيا دەرهێنەرى براوەى چڵە خورماى زێڕینی كانه، بەهۆى فيلمى تامى گێلاس .

______________________________________________

1

لەژێر پۆستەرەكانى مەڕاسيمى بەخاكسپاردن، شيعرێكی عەباسى كياڕۆستەمى نووسرابوو : لە مەرگ هەراسان نابم / من هەرگيز نەمردووم/ تاكو بۆ يەك جاريش

2

دەرهێنەر ڕەخشان بەنى ئيعتيماد و ئەسغەرى فەرهادى، لەگەڵ نيكى كەريمى ئەكتەرى سينەمايى.

3

مەسعودى كيميايى، لە دەرهێنەرە هاونەوە و هاونەسڵەكانى كياڕۆستەمى، وتەيەكى لەو مەڕاسيمە پێشكەشكرد، كە لەپاڵ ئەويش ئەكتەرى سينەمايى پەروێزى پەرەستويى دەبينڕێت.

4

گواستنەوەى ڕووفاتی عەباسى كياڕۆستەمى لە شارى پاريسەوە بۆ شارى تاران، لە ڕێككەوتى ٨/٧/٢٠١٦.

5

لە ڕاستەوە، بەهمەنى كياڕۆستەمى، كوڕى عەباسى كياڕۆستەمى لە تەنیشتی ڕەزا ميركەريمى، بەڕێوەبەرى ماڵى سينەمايى و دەرهێنەر يەدوڵڵا سەمەدى .

6

:ئەسغەرى فەرهادى لەو وتارەى كە پێشكەشى كرد لەو مەراسيمەدا گوتى

سوپاسگوزارم لەوەى كە دڵتان دانەبڕيوە لەم خاكە، بەم هەموو ناديدە و كەموكوڕيانەى كە هەيە لەگەڵ بێ وەفايى و بێ ئەمەكیى ڕايەخ لێسانى سياسەت.

7

محەمەد متەوەسڵانى، ئەكتەرو دەرهێنەر، حسێن فەرەيدون، جێگرى تايبەتى سەرۆكى كۆمارى ئێران و هەديە تارانى، ئەكتەرى سينەمايى. لەگەڵ بەهمەنى فەرمانئاڕا(كڵاو لەسەر) و جەعفەرى پەناهى لە(چەپ) لە ڕيزى دواوە.

8

نيكى كەريمى، ئەكتەرى سينەمايى.

9

شەهرامى نازرى، گۆرانيبێژ و ئاوازدانەر، ئەويش يەكێك بوو لەو كەسايەتییە ناودارانە كە بەشداریى كرد لە مەڕاسيمى بە خاكسپاردنى عەباسى كياڕۆستەمى .

هاوبەشی بکە

Abbas Kiarostami, Kiarostami, RIP Kiarostami, SaleemJamal,