20/04/2024
DidiMn Logo
Top

نووسراوە بڵاونەکراوەکەی فیتزجیراڵد چاپ دەکرێت

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ئەلێکتریک لێتریچەر
لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

لە ساڵانی پێش سەرلێشێواوییەکەی، ئێف سکۆت فیتزجیراڵد لە نزارگەی کارۆلینای باکوور دەژیا، زێلدای هاوژینی لە نەخۆشخانەیەکی نزیک چارەسەری وەردەگرت. نووسەر زۆر لە چیرۆکەکانی بۆ کۆتا بڵاوکراوەی بەرهەمەکانی نووسیوە بەناوی بۆت دەمرم، کە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٧ بڵاو دەکرێتەوە؛ دەزگای بڵاوکردنەوەکە دەڵێت کە ئەم کۆمەڵەیە دیدێکی نوێ دروست دەکات بۆ پیشە مەرد و سەرسەختەکەی  فیتزجیراڵد.

ناونیشانی چیرۆکەکە  لە دوورەوڵاتبوونی نووسەرەوە ناو نراوە، بە پێچەوانەی کتێبی دوا بازرگان، کتێبی بۆت دەمرم کاری تەواوکراو لە خۆ دەگرێت و بەو جۆرە پەخش کراوە کە نووسەر مەبەستی بووە بخوێنرێتەوە. لە ڕاستیدا نیازی بووە کە کۆکراوەکە لە ماوەی ژیانیدا چاپ بکات، بەڵام بە هۆی نووسراوێکەوە کە دەڵێت: ”وروژێنەرە بۆ وێناکردنی کچ و کوڕی گەنج  کە بە ڕاستی دەنگیان هەبوە و زیاتر بیریان کردووەتەوە وەک لەوەی کچ و کوڕی گەنج کردوویانە، بەبێ بوونی سانسۆڕ.” وەک نەفرۆشراو مامەڵەی لەگەڵ کراوە و ڕەت کراوەتەوە، بۆیە فیتزجیراڵد چیرۆکەکانی بە بڵاونەکراوەیی جێ هێشت.

ئەمە یەکەم بابەتی چاپنەکراوی نییە و لە ماوەی پێشوودا گۆڤاری ستراند چیرۆکی پلەی گەرمای بڵاو کردەوە کە لە ئەرشیڤی زانکۆکەی دۆزراوەتەوە. پێدەچێت ئەم پارچانە کۆتا پارچەی فیتزجیراڵد بن، گەر بۆت دەمرم کۆتا وشەکانی نووسەری گاتسبیی مەزن بێت، دەبێت کۆتاییەکی ناوازە بێت بۆ میراتێکی تراژیدیی ئەدەبی.

 

هاوبەشی بکە

Fitzgerald, SavanAko,