ديدى من – موزيكێ ما
لە فارسييەوە: سەليم جەمال
نوێترين ئەلبوومى گۆرانیى موحسين چاوەشى، گۆرانيبێژ و موزيسيانى ناودارى كورد- ئێرانى، ناو نرا ئيبراهيم، كە مۆڵەتی فەڕمیی وەرگرتووە و تا كۆتايى ئەمساڵ (ساڵی هەتاوی) ڕەوانەى بازاڕى موزيك دەكرێت.
تا ئێستا هيچ وردەكاریيەكى ئەوتۆ لەبارەى ئەلبوومى ئيبراهيم بڵاو نەكراوەتەوە، بەڵام بەپێى ئەو زانياریيانەى دەست ماڵپەڕى موزيكێ ما كەوتووە، پێدەچێت فۆڕمێكى نوێ لە ئەلبوومەكەدا بەدى بكرێت.
موحسين چاوەشى لە دواى پشتڕاستكردنەوەى ناوى ئەلبوومە نوێيەكەى خۆى، ڕاى گەياند: ”شيعرى تەواوى گۆرانييەكانى ئەلبوومەکە لە لايەن تێکستنووسی بەتوانا حسێن سەفاوە نووسراون.”
چاوەشى لە ساڵانى ڕابردوودا بە بڵاوكردنەوەى ئەلبوومەكانى ميرى بێزيان، من خودى ئەو سێزدەيەم، سەوڵى بێبەلەم و چەندى ديكە، توانیى شێوازێكى نوێ لە موزيك تاقی بكاتەوە و ببێتە هۆى ئەوەى گوێگر و هەوادارەكانى پەى بە كارامەيى و تواناكانى ببەن.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.