ديدى من – پێگەى فەرميى موحسين چاوەشى
ئامادەکردن و وەرگێڕانى لە فارسييەوە: سەليم جەمال
موحسين چاوەشى گۆرانيبێژ و موزيسيانى ناودارى کوردى–ئێرانى، کە بەر لە چەند مانگێک نوێترين ئەلبوومى خۆى بە ناوى ميرى بێ زيان بڵاو کردووەتەوە، هەفتەى ڕابردوو لە هەژمارى تايبەتیی خۆى لە تۆڕى کۆمەڵايەتیی ئينستاگرام، ناوى نوێترين بەرهەمى گۆرانیی خۆى بە ناوى بەنديخانە ئاشکرا کرد.
موحسين چاوەشى ئەو گۆرانييەى بەتايبەت بۆ بەرنامەى تەلەفزيۆنى بە ناوى لێوانلێو لە پێکەنين بەرهەم هێناوە، کە لە کەناڵى نەسيم لە وڵاتى ئێران پێشکەش دەکرێت لە لايەن ڕامبود جەوان، ئەکتەرى بەتواناى سينەمايى وڵاتى ئێران.
ئەو گۆرانييە بڕيار بوو لە شەوى يەڵدا و دەستپێکردنى وەرزێکى نوێى ئەو بەرنامە تەلەفزيۆنیيەدا بڵاو بکرێتەوە، بەڵام بە هۆى چەند هەڵەيەکى تەکنيکى دوا خرا و بڕيارە لەم زوانەدا بڵاو بکرێتەوە.
ڕامبود جەوان پێشکەشکارى بەرنامەى تەلەفزيۆنیی لێوانلێو لە پێکەنين، لە گفتوگۆيەکيدا لەگەڵ پەيامنێرى ئاژانسى هەواڵى موزيکێ ما ڕایگەياند: “دواکەوتنى ئەو گۆرانيیە بە هۆى باشنەبوونى کواليتیی ڤيديۆيەکەيە، کە بۆ گۆرانیی بەنديخانە بەرهەممان هێناوە، چونکە گۆرانيبێژێکى وەک موحسين چاوەشى شايەنى باشترينە، هەروەها لێرەدا داواى لێبوردن لە هەموو گوێگران و هەوادارانى ئەو دەکەين.”
شايەنى باسە تێکستى گۆرانیى بەنديخانە لە غەزەلێکى مەولاناى ڕۆمى وەرگيراوە، کارى ڕێکخستن، ميکس و ماسترينگ هەر خودى موحسين چاوەشى ئەنجامى داوە، عادل ڕۆحژەنيش هاودەمى ئەو لە گۆرانیى بەنديخانە ژەنيارى ئەلەکتريک گيتارە.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.