20/04/2024
DidiMn Logo
Top

هومایۆن شەجەريان دەربارەی دوا ئەنجامى پشکنینی پزيشكیى باوکی دڵنیایی دەدات

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – موزیکی ئێرانیان

لە فارسييەوە: سەليم جەمال

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا، هونەرمەندی بەناوبانگی ئێران، محەمەد ڕەزا شەجەریان توشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو و بە هۆیەوە دڵگرانییەکی زۆر کەوتەوە و لە دواتردا دەنگۆی خراپبوونی تەندروستیی بڵاو بوویەوە، هەریەکە لە هومایۆن شەجەریان، کوڕی هونەرمەند، مەجید پازوکی، یەکێک لە پزیشکەکانی و عەلی مورادخانی، جێگری هونەریی وەزارەتی فەرهەنگی حکومەتی ئێران، دڵنیایی لە جێگیریی تەندروستیی شەجەریان دەدەن.

 :هومایۆن شەجەريان، لە پۆستێکیدا لە تۆڕى كۆمەڵايەتیی ئينستاگرام نووسیویەتی

“سڵاو و ڕێز هاوڕێيان، هيوادارم باش و سەلامت بن. ئەنجامى گشت تاقيكردنەوە پزيشكيیەكانى باوكم باش و ئاسايين و لە هيچ كاميان نیشانەیەک لە هەڵكشانى ژێرپەنجه بە ديار نەكەوتووە. بەو شێوەيەى لە پێشتردا دەتانزانی، تەنيا كێشە لاوازیی جەستەييیە، ئەويش بە يارمەتیی خواردنی خۆراک و دەرمانەکان لەگەڵ فيزيوتراپى پێش دەست پێ كردنى هەنگاوى دووەمى چارەسەرى پزيشكى، يەكلا دەبێتەوە. هۆكارى درێژەكێشانى ئەو لاوازیيە لە لايەن پزيشكەكان دیاری نەکراوە، بەڵام هەوڵ و كۆشش بەردەوامە بۆ گەيشتن بە ئەنجام. هەنگاوى دووەمى چارەسەرى پزيشكى بۆ هەڵنەكشانى نەخۆشیيەكە بە پێويست دەزانرێت، تاكو بڕوانين باوكم چى پێويستە.

shajarian-poster-prints

لەم ڕۆژانەدا دەنگۆى نيگەراناوى و نابەجێ دەبيستين، كە هيچ بنەمایەکی دروستیان نييە. شەجەريان هۆش و تەندروستى جێگيرەو لەچاو مانگى ڕابردوودا بە ڕۆحيەتێكى بەرزتر داواکارییەکانی پزيشک جێبەجێ دەكات، خراپ نييە ئەوەش بزانن كە باوكم بە تامەزرۆييیەكى زۆر لەگەڵ من و برام ڕايان، لە دەستپێک تا کۆتایی تەماشای ياريیەكانى جامی ئەوروپای دەكرد. ژيانى ئێرە بە كۆتا نەهاتووە و ترپەمان بەئەگا و هۆشيارە، هەروەها لە تەلەفیزيۆن وهەواڵى ڕۆژانە بە دوورە، ئێمەش خۆمان لەو هەواڵانەى كە ببێتە هۆى نيگەرانكردنى باوكم بە دوور دەگرين و پەيامى دڵخۆشكەرانەى ئێوەى ئازيزانى بە بێ کەموکورتی پێ دەگەيێنين، ئەمەش دەبێتە هۆى دڵخۆشبوونى ئەو. هەر جارێک كە يەکێک لە شيعرەكانى حافزى شيرازى بۆ دەخوێنم، باوكم شادییەکی پەروانە ئاسا دەنيشێتە سەر دڵ و وەڵامى ئەو غەزەلەى كە بۆى دەخوێنم، بە تامەزرۆیییەکی زۆر دەداتەوە. وەک:

ئەى هاوڕێ، دەستى خافز داڵدەى چاوى زامدارە

يا ڕەب ببينم ئەو دەستە تەوق ئاسايە، لە دەورى گەردنت

ff86cee771146deae785eff35f38adb0

لەگەڵ ئەوەى كە شێرپەنجە بە ميوانى خۆى دەزانێت، بە گاڵتە بە باوكمم گوت: ‘شاعير گوتەنى، ميوان هەرچەندە ئازيز بێت، بەڵام ئەگەر بێت و نەچێتە دەرەوە، تەنگەنەفەسی دروست دەکات.’ تا پێداگرترى بكەم بۆ وەدەرنانى ئەو ميوانە.

 لە كۆتايیی قسەكانمدا، ناتوانم جارێكى ديكە يادى سينەماكارى گەورە عەباسى كياڕۆستەمى نەكەمەوە. پياوێک كە تەنيا خودى خۆى دەتوانێت شوێنى خۆى پڕ بكاتەوە. ڕۆحى شاد.”

مەجيدى پازوكى، یەکێک لە پزيشكە نزيكەكانى شەجەريان، لە گفتوگۆيەكيدا لەگەڵ پەيامنێرى ماڵپەڕى موزيكى ئێرانیان ڕايگەياند: “بە پێى هەواڵێكى باوەڕپێكراو، لەهۆشچوونى شەجەريان ڕەت دەكەمەوە، چونكە بارى تەندروستى ئەو باش و جێگيرە و لە كۆتا پەيوەنديمدا لەگەڵی، ئاگەدارى دۆخى تەندروستىی ئەو بووم. شەجەريان هەنگاوى يەكەمى چارەسەرى كيميايى بە سەركەوتوويى تێپەڕاندووە و ئێستا لە ڕووى لاوازیییەوە، هيچ كێشەيەكى نييە.”

هەروەها عەلى مورادخانی، جێگرى هونەریی وەزارەتى فەرهەنگی حکومەتی ئێران، لە گفتوگۆيەكى تەلەفۆنیدا لەگەڵ هومایۆن شەجەريان، ئاگەدارى دوا هەواڵى ڕەوشى تەندروستیی شەجەريان بوو: “بە لوتفى خودا و نزای خەڵک، بارى تەندروستیی مامۆستاى پايەبەرزى ئاوازى جيهان باشە و تەنيا بە هۆی و چارەسەر و دەرمانە پزیشکییەکانەوە، لاوازیى جەستەيى هەيە و ئەمەش شتێكى ئاساييە.”

هاوبەشی بکە

Homaion, SaleemJamal, Shajarian,