28/03/2024
DidiMn Logo
Top

ودی ئالن لەبارەی سەرکەوتنەوە قسە دەکات

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من– سینەماتێیا

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

“کاتێک قسە بۆ کۆمەڵیک دەکەم، هەمیشە داوای ئامۆژگاریم لێ دەکەن و هەرگیزیش ناتوانم ئامۆژگاریی کەس بکەم، چونکە هەرگیز ڕێگەیەکی دیاریکراو نییە تا یەکێک بخاتە سەر کارێک یان بیکاتە دەرهێنەر. هەموو کەس بە شێوەی جیاواز ئەنجامی دەدات؛ قولاپەکە هەڵدەدەن و کار دەکەن بۆ گرتنی نێچیرەکەیان. مارتن سکۆرسیسی چووە خوێندنگەی فیلم و بووە دەرهێنەرێکی مەزن، لێنی ڕێفێنستاڵ (پێدەکەنێت) دادگایی هیتلەری کرد و بووە کەسێکی مەزن. بۆیە تاکە ئامۆژگاری کە بتوانم بیری لێ بکەمەوە ،ئەوەیە کە تەنیا کارکردنە لە کۆتاییدا دەژمێردرێت.

لەبارەی خۆتەوە مەخوێنەرەوە، گفتوگۆی گەورە مەکە لەبارەی کارەکانتەوە، بەردەوام ئاگەداری کارەکانت بە. بیر لە کەسی تر مەکەرەوە، بیر لە پارە و پیاهەڵدان مەکەرەوە. هەتا کەمتر بیر لە خۆت بکەیتەوە، باشترە.

وەک ئەوە وایە یاریزانی بەیسبۆڵ بیت؛ هەتا کەمتر ئاگاییت هەبێت لە جووڵەت، باشتر دەتوانیت تۆپەکە هەڵبدەیت. تەنیا کاری باش بکە، کات بەفیڕۆ مەدە بە بیرکردنەوە لە هەر شتێکی تر. پەیوەندی مەبەستە بە بەرنامەی تەلەفزیۆنییەوە بۆ بەدەستهێنانی پارە، سەرنجی خۆت مەخە سەر ئەو قسانەی دێنە سەر ڕێت.

ئەگەر خەڵکی حەزیان بە کارەکانت نەبێت، کاری خۆت بکە، دەنا وریا دەبنەوە و تۆش خۆت لە شوێنێکدا دەبینیتەوە کە چیتر ناتوانیت کار بکەیت، کەواتە خۆت شایەنی ئەوەیت. ئەگەر خەڵک ڕقیان لە کارەکانت بێت، ڕێگەیان پێ بدە، ڕەنگە ئەوان ڕاست بکەن. ڕەنگە واش نەبێت. ئەگەر خەڵکی بە بلیمەتیشت بزانن، بۆیە زۆر گرنگە بەردەوام بیت، چونکە دەبێت بپرسیت، ئەگەر تۆ بلیمەتیت، کەواتە شەکسپیر و مۆزارت و ئەنیشتاین چین؟ ”

گفتووگۆی ودی ئالن لەگەڵ ئێریک لاکس

هاوبەشی بکە

Cinema, Interview, PshtewanKamal, Woody Allen,