28/03/2024
DidiMn Logo
Top

ڕۆمانێکی نوێی هاروکی موراکامی لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ بڵاو دەبێتەوە

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – جاپان تۆدای

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

ناوەندی سینچۆشا سی بێ ئەوەی ناونیشان و ڕۆژی بڵاوبوونەوەی دیاری بکات، بڵاوی کردەوە کە ڕۆمانە نوێیەکەی هاروکی موراکامی لە مانگی دووی ساڵی ٢٠١٧ لە یابان بڵاو دەکرێتەوە.

ناوەندەکە لە ماڵپەڕە تایبەتییەکەیاندا دوو کتێبی سپیی بەتاڵیان دانابوو و پەیامێکیان لەگەڵدا نووسیبوو: ”ڕۆمانە نوێیەکەی هاروکی موراکامی، بەم زوانە لە مانگی دووی ٢٠١٧.”

هەروەها لە ڕابردووشدا و لە کۆڕێکی لە وڵاتی دانیمارک، کە موراکامی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئەدەبیی هانس کریستیان ئەندرسن چووبوو، باس لەم ڕۆمانە نوێیەی کرد و گوتی: ”چیرۆکێکی زۆر نامۆیە.”

موراکامیی تەمەن ٦٧ ساڵ بە زۆری خۆی لە ڕووناکییەکان بەدوور دەگرێت و لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر کێشەی ئاشتیی جیهانی و وزەی ناڕوون هاتووەتە دەنگ. لە دوای تەواوکردنی زانکۆ دەستی بە نووسین کرد، لە هەمان کاتی بەڕێوەبردنی باڕێکی جازدا. ڕۆمانی دارستانی نەرویجی، کە لە ساڵی ١٩٨٧ بڵاو کرایەوە، یەکەم پڕفرۆشترین ڕۆمانی بوو و وەک ئەستێرەیەکی گەنجی بواری ئەدەبی ناسرا.

دوایین بڵاوکراوەی هاروکی موراکامی کۆکراوەیەکی کورتەچیرۆکە بە ناوی پیاوان بەبێ ژنان، کە لە ساڵی ٢٠١٤ بڵاو بووەوە.

 

هاوبەشی بکە

Haruki Murakami, SavanAko,