26/04/2024
DidiMn Logo
Top

ژیان لە ڕۆمانی بەفردا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – خوێنەر و کتێب

کتێب: بەفر

نووسەر: ماکسێنس فێرمین

خوێنەر: دەریا سەڵاح

فێرمینی ڕۆماننووس لەم ڕۆمانەیدا بە شێوەیەکی زۆر سادە باس لە هەندێک کلتوور و ژیانی ژاپۆن دەکات، وەلێ سەرەڕای سادەیی ئامانجێکی جوان دەخاتە بەر دیدی خوێنەر، باس لە ژیانی کوڕێک دەکات کە وەکو باوکی نابێت بە ڕاهیب و سەرباز، بەڵکو دەبێت بە شاعیر.

مرۆڤ بۆ ئەوەی بژی وەک ئەوەی خۆی دەیەوێت، پێویست ناکات هەمان ژیانی باوکی دووبارە بکاتەوە، بەو مانایە نا کە باوکی خراپە، بەڵکو بەو مانایەی کە جوانترە هەر کەسە و ڕەنگی ژیانی خۆی هەبێت و هەر کەسە و بە دوای خەونی خۆیدا بڕوات نەک هەموومان بە دوای یەک ژیان و یەک ڕەنگ و یەک خەوندا بڕۆی.

چەند گوتەیەک لە ڕۆمانی بەفر:

“کەسانێک کە دەژین، ڕۆڵی خۆیان دەبینن و دەمرن، کەسانێکیش کە بەسەر ترۆپکە بەرزەکانی ژیانەوە ڕێ دەبڕن و لەو ڕێگەیەشیاندا لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا هاوسەنگیی خۆیان دەپارێزن، ئەوانە هونەرمەندن ئەمانەی دوایش تەنافباز.”

“خۆشەویستی لە ڕۆیشتن دەچێت بەسەر تەنافدا و لە بەرزاییەكی زۆردا سەختترین شت ئەوەیە بەرەو پێشەوە بڕۆیت و نەكەویت.”

هاوبەشی بکە

Hawkar Salih, Maxis Fermin, Snow,