26/04/2024
DidiMn Logo
Top

کامکاران لە لەندەن بۆ کۆمەککردنی منداڵانى ئاوارەى سوریا كۆنسێرت ساز دەكەن

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە فارسییەوە: سەلیم جەمال

لە بەرواری ١٩\٦\٢٠١٦، کۆنسێرتێک لە ھۆڵی باربیکن لە شاری لەندەن‌ـی پایتەختی وڵاتی بەڕیتانیا ساز دەکرێت، کە تێیدا بۆ کۆمەککردنی منداڵانى ئاوارەى سوریا، ئاسارى سەمفۆنياى هۆشەنگ كامكار لە لايەن ئۆركێستراى سەمفۆنیی داكليندزـى شارى لەندەن و بە ڕابەرايەتیی ئيسپنسر داون پێشکەش دەکرێت.

بەرنامەى كۆنسێرتەکە دوو بەشى جيا لەخۆ دەگرێت، بەشى يەكەمى ئاسارى سەمفۆنياى هۆشەنگ كامكار دەبێت؛ ئەویش پێک هاتووە لە شيعرى سەمفۆنياى ئەنفال، كە پەيوەندى هەيه بە تراژيدياى كوشتارى كوردەكان لەلايەن سەدام حسين، ھەروەھا پارچه هۆنراوەیەکی فۆلكلۆر، كە سەنتوور، ئۆركێستراى سەمفۆنى و تاکژەنينى ئەردەوان كامكار دەبێت، لەگەڵ ئاوازى ئاشتى کە بەشێكى تايبەت كراوە بە ئۆركێستراى سەمفۆنيا، دواتر ئاوازى ئارام و گروپى كۆڕ بۆ سەر شيعرەكانى بابا تاھیری عوڕیانی و سەعدی شیرازی، ئەویش لە پارچه هۆنراوەى فۆلكلۆرى زشبستان، کە كەمانچە، ئۆركێستراى سەمفۆنى و تاکژەنينى ئەم بەرهەمە ئەردێشير کامکار دەبێت و لە لايەكى تریش شيعرى سەمفۆنياى بهاران آبیدر، كە لەبەرگيراوى ئەم بەرهەمە بۆ ئۆركستراى سەمفۆنيیە و ئامێرەكانى عود و كەمانچە بە تاکژەنينى ئەرسەلان کامکار و ئەردێشير کامکار دەبێت و بە پێى ئاوازی فولکلۆری كوردى كراون بە گۆرانى و پێشكەش دەكرێن.

بەشى دووەمى كۆنسێرتەکە، تايبەت كراوە بە پێشكەشكردنى موزيكى كوردیی كامكاران بە بەشداریی موزیکژەن و گۆرانیبێژ، بێژەن كامكار، ھەروەھا ئەرسەلان كامكار ژەنيارى عود، ئەرژەنگ كامكار ژەنيارى تەنبەک، ئەردەشير كامكار ژەنيارى كەمانچە، ئەردەوان كامكار ژەنيارى سەنتوور، سەبا کامکار ھاودەنگ و دەهۆڵژەن و بێژەن كامكار خۆیشی ژەنيارى دەفه.

سەرچاوە: مێهر نيوز

هاوبەشی بکە

Concert, Kamkars, London, SaleemJamal,