26/04/2024
DidiMn Logo
Top

موزیسیانێکی کورد لە کەنەدا کارێک پێشکەش بە ئەیلان کوردی دەکات

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

موزیسیان نەورۆز حەسەن

دیدی من

نەورۆز حەسەن لە زانکۆی ویڵفرید لەورێ کۆنشێرتۆیەک بۆ پیانۆ و ئۆرکێسترا دەنووسێت و بیرۆکەکەی لە کارەساتی خنکانی ئەیلان کوردییەوە بونیاد دەنێت.

کاتێک ڕۆژنامەی چارلی ئێبدو کاریکاتێرێکی لەسەر ئەیلان بڵاو کردەوە و تێیدا وا پیشان دراوە کە ئەگەر ئەیلان نەخنکایە، دەبووە پەنابەرێکی سەرشێت، نەورۆز بیرۆکەی کارەکەی لەسەر ئەوە بونیاد ناوە کە بە پێچەوانەی چارلی ئێبدو، دەکرا ئەیلان ببیێتە پیانۆژەن.

کارەکە لەلایەن Daniel Bartholomew-Poyser ڕابەری دەکرێت و Sarah Kenter وەک پیانۆژەن کاری تێدا دەکات.

ڕۆژی 23ی ئەم مانگە لە لایەن Wilfrid Laurier University Symphony Orchestra و لەسەر هۆڵی Maureen Forester پێشکەش دەکرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی کۆنسێرتەکە، كرته‌ لێره‌ بكه‌

هاوبەشی بکە

Aylan Kurdi, Concert, Nauroz hassan,