20/04/2024
DidiMn Logo
Top

کتێبێکی شیعریی چۆمان هەردی کاندید کراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی فۆروەرد

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

لیستی كۆتایی كاندیدكراوان بۆ خه‌ڵاتی فۆروەردی تایبه‌ت به‌ شیعر بڵاوكرایه‌وه

دیدی من– ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

لە شیعرەکانی نوسەری کورد چۆمان هەردی‌ـیەوە، کە شیعرەکانی چیرۆکی دەربازبووانی جینۆساید دەگێڕنه‌وە، بۆ نووسەری ترینیدادیی ڤاهنی کاپیڵدیۆ، کە هەوڵ دەدات چیرۆکی ئاوارەیی بگێڕێتەوە، لیستی کۆتاییی خەڵاتی فۆروەرد بۆ باشترین کتێبی شیعری، به‌ بڕوای ئەو دادوەرانەی شیعرەکانی ئەم خەڵاتە هەڵدەبژێرن، “گەشانەوەیەکی تەواو”ـی شیعر و “شکاندنی بەربەستەکان” پیشان دەدات.”

13442699_1015393101876411_2264627198286058074_o

لە ڕابردوودا چه‌ندین نووسه‌ری به‌ناوبانگ خەڵاتەکەیان بەدەست هێناوە، لەوانیش دۆن پاتێرسۆن و شین ئۆبراین. لیستی کۆتاییی خەڵاتی فۆروەرد، لە لایەن نووسەر مالیکا بووکەرـەوە ئاشکراکرا؛ ئه‌و گوتی کە پێشبڕکێکارانی ئەمساڵ ئەو نووسەرانەن کە “سەرکەشی بە شیعرەوە دەکەن، شاعیرانێک ڕێگریی فه‌رمی بەکار دەهێنن، بەڵام لە ھەمان کاتدا شیعره‌كانیان زۆر مۆدێرنن، زیاتر لەوەمان پێ دەڵێن کە دەیزانین لەبارەی شیعرەوە، زیاتر لەوەش کە دەیزانین لەبارەی زمانی ئینگلیزییەوە.”

ناسراوترین نووسەری پاڵێوراو بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە، شاعیری بەڕیتانی و براوەی خەڵاتی تی ئێس ئیلیەت، ئەلیس ئۆسواڵدـە، کە بۆ کۆمەڵە شیعری بەئاگاهاتنەوەی کەوتن، کە بیرکردنەوەیە لە توانای گۆڕان لە سروشتدا. هەروەها هەردوو شاعیری بەڕیتانی یان دوهیگ و دێنیس ڕیلی بۆ کتێبە شیعریی شەقام دروستکەری نابینا پاڵێوڕاون، کە ده‌رباره‌ی ژیانی ئەندازیاریی شارستانیی سەدەی هەژدە بلایند جاک مێتکاڵف‌ـە، هەروەها کتێبە شیعری لە وەڵامدا شتێک بڵێ کە باس لە پەژارەی دایک دەکات.

13445495_1015393195209735_8196138626817535864_n

چۆمان هەردی، لە کوردستان لەدایک بووە و لەساڵی ١٩٩٣ لە بەڕیتانیا بووەتە پەناخواز، بۆ کتێبە شیعری تێڕامان لە ژنان پاڵێوراوە، کە بووکەر دەربارەی ئەم کتێبە شیعرییە دەڵێت: “شیعرە و وەک ڕێپۆرتاژ نووسراوە.” کتێبەکە لە لێکۆڵینەوەی نامەی دکتۆراکەیەوە وەرگیراوە، کە باس لە ژنانی ڕزگاربووی جینۆساید لە باشووری کوردستان ده‌كات؛ چەقی بابەتەکەی بریتییە لە گێڕانەوەی چیرۆکی ڕزگاربووانی ئەنفال لە ساڵی ١٩٨٠ـکاندا. “خۆ تۆ نامریت! ئەو کاتەی کە دەتەوێت نامریت،” لە ده‌قی شیعری کەمپی دوبز، زیندانی ژنان دا نووسیویەتی. “نە ئەو کاتەش کە کوڕەکەت لە باوەشتا ھەڵدەوەرێت/ دەگری تا ئەو کاتەی چیتر ناتوانێت، کاتێک دواهەمین شت/ کە لێتی داوادەکات ‘خەیارێکە’، تۆش/ نەعلێکی سەوزی دەدەیتێ تا بیمژێت، چونکە دەزانیت لەوە دەرچووە/ کە لێکیان جیا بکاتەوە.”

13417625_1015393278543060_4597288100279657218_n

له‌ کۆتاییدا باشترین كتێبی شیعری هه‌ڵده‌بژێردرێت و براوه‌ دەبێتە خاوەنی ١٥٠٠٠ پاوه‌ندی به‌ڕیتانی. هاوكات له‌گه‌ڵ براوه‌كانی دوو خه‌ڵاتی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ كتێب كه‌ بریتین له‌ باشترین یه‌كه‌مین كتێبی شیعری و باشترین شیعر، ٢٠\٩ـی ئه‌مساڵ، له‌ یادی ٢٥ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی خه‌ڵاته‌كه‌، براوه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی فۆروەرد بۆ شیعر له‌ له‌نده‌ن ڕاده‌گه‌یەنرێت.

سه‌رچاوه‌: زه‌ گاردییان

هاوبەشی بکە

ChomanHardi, ForwardPrize, PshtewanKamal,