20/04/2024
DidiMn Logo
Top

کوشتنی فەرماندە، نوێترین ڕۆمانی هاروکی موراکامی

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منماینیچی

هاروکی موراکامی، ڕۆماننووس و چیرۆکنووسی ژاپۆنی، لە بەرواری ٢٤\٢\٢٠١٧دا، ڕۆمانێکی نوێ بە ناوی کوشتنی فەرماندە بڵاو دەکاتەوە.

بەگوێرەی قسەی دەزگای بڵاوکەرەوەی شینچۆشا، موراکامی حەوت ساڵ کاری لەم ڕۆمانە دووبەرگییەدا کردووە و نووسیویەتی و ڕۆمانەکە بایی ١.٩٤٤ یەنی ژاپۆنییە (١٦.٧٧ دۆلار).

موراکامی، یەکێک لە هەرە بەناوبانگترین ڕۆماننووسە ژاپۆنییە هاوچەرخەکان و زۆر جاریش بەربژێر بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێل بۆ ئەدەب، دوایین ڕۆمانی چاپکراوی خۆی، تسوکورو تازاکیی بێڕەنگ و ساڵەکانی دیدەنیی، لە ئەپرێلی ٢٠١٣دا بڵاو کردەوە، دواتریش کۆمەڵەچیرۆکێکی چاپکراو لە ئەپرێلی ٢٠١٤دا بە ناوی پیاوان بەبێ ژنان بڵاو کردەوە.

شینچۆشای دەزگای بڵاوکەرەوەی ڕۆمانەکە، لە دوادواییەکانی نۆڤەمبەری ٢٠١٦دا هەواڵی بڵاوبوونەوەی ڕۆمانەکەی لە فێبریوەریی ٢٠١٧دا ڕاگەیاند، بەڵام بەبێ ئەوەی باسی وردەکارییەکانی بکات، لەناویشیاندا ناوی ڕۆمانەکە.

 

هاوبەشی بکە

Haruki Murakami, Killing Commendatore,