29/03/2024
DidiMn Logo
Top

کۆمەڵێک وێنەی دەگمەنی فیلمسازی ئیتاڵیی پاسۆلینی

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منسینەماتێیا

له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: پشتیوان كه‌مال

پیەر پاولۆ پاسۆلینی فیلمساز، شاعیر، نووسەر و بیریارێکی ئیتاڵییە. هەروەها پاسۆلینی خۆی وەک ئەکتەر، ڕۆژنامەنووس، فەیلەسووف، ڕۆماننووس، شانۆنامەنووس، وێنەکێش و کەسایەتی سیاسیی لەقەڵەمداوە.

بەهۆی جوڵانەوە سەیرەکانی، شێوازی کارکردنی و ئەو کارە تابوویانەی کردوونی تا ئەمڕۆش لە ئیتاڵیا مشتومڕ لەسەر کەسایەتی و کارکردنی ئەو فیلمسازە دەکرێت بەڵام ئەو کەسایەتیەکی گەورەیە لە ئەدەب و هونەری سینەمای ئەوروپادا. ئەو لە ساڵی ١٩٧٥دا لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا کوژرا و دەنگێکی زۆر دژی کوشتنی ئەو کەسایەتیە لە ئیتاڵیادا بەرزبووەوە لەگەڵ مشتومڕێکی ناکۆتای گەرم سەبارەت بەم ڕووداوە.

هاوبەشی بکە

Pier Paolo Pasolini, PshtewanKamal,