16/04/2024
DidiMn Logo
Top

کەسێتیی بێتهۆڤن

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – لودویگ ڤان بێتهۆڤن

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

لودویگ ڤان بێتهۆڤن پیاوێکی باڵاکورت و ڕێک بوو، سەرکێش نەبوو، بە دەگمەن گرنگیی بە ڕووکەش و دەرکەوتنی خۆی دەدا. بە هەنگاوی فراوان پیاسەی شەقامەکانی ڤیەننای دەکرد و قژی لە ژێر کڵاوەکەیەوە دەهاتە خوارەوە و دەسستەکانی لە پشتییەوە بە یەکدا چووبوون، وێنەیەک بوو لە نامۆیی. سروشتی بەردەوام لە گۆڕاندا بوو، نائارام، هەڵچوو و بێبەزەیی بووە، نابیستییەکەی گومان و ترسیان بۆ ئەم تایبەتمەندییانەی زیاد دەکرد. هەندێک کات بە هەڵە لە دەربڕینە ڕواڵەتییەکان تێدەگەیشت  و هاوڕێ دڵسۆزەکانی تاوانبار دەکرد بە نادڵسۆز و دانەری پلانی نهێنی دژی ئەو، ڕۆژێک یان دوان دواتر نامەیەکی بۆیان دەنارد و تێیدا ئاماژەی بە نیازپاکییان دەکرد و دانی پیادا دەنا، کە بە هەڵە بڕیاری لەسەریان داوە.

ئەم سکێچەی لیسەر، بێتهۆڤن پیشان دەدات کاتێک بە شەقامەکانی ڤییەنادا بە بیرکردنەوەی قووڵەوە پیاسە دەکات

هاوبەشی بکە

Beethoven, Character, Lisser, SavanAko,