25/04/2024
DidiMn Logo
Top

کەڕبوونی بێتهۆڤن

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منلودویگ ڤان بێتهۆڤن
لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

 

پیشەی لودویگ ڤان بێتهۆڤن وەک هونەرخوازێک بەرەوکۆتا دەڕۆیشت، کاتێک دەستی کرد بە ئەزموونکردنی یەکەم نیشانەی نەبیستن. لە نامەیەکدا کە بۆ هاوڕێیەکی بە ناوی کارل ئەمێدا، لە ١/٧/١٨٠١، دانی پێدا ناوە کە ئەزموونی نیشانەی کەڕبوون دەکات.

“زۆرجار هیوا  دەخوازم کە لێرە بوویتایە، بۆ بێتهۆڤنەکەت کە ژیانێکی پڕنەهامەتی بەسەر دەبات، لە نامۆییدا لەگەڵ سروشت و دامەزرێنەرەکەی، مامەڵەکردنی خراپ لەگەڵ داهاتوو بۆ جێهێشتنی مەخلووقەکانی بە بێدەسەڵاتی لە بەردەم سادەترین ڕووداودا… باشترین بەشم، بیستنم، بە خێرایی بەرەو نەمان دەچێت.”

بێتهۆڤن لەم کێشەیەی خۆی بۆ ماوەی سێ ساڵ ئاگەدار بووە، بەڵام خۆی بەدوور گرتووە لە ئاشکراکردنی، لە نامەیەکیدا بۆ وێگلەر دەڵێت: “چۆن منێکی موزیسیان بە خەڵکی بڵێم ‘کەڕم’؟ دەبێت گەر بتوانم بەرەنگاری ئەم چارەنووسە ببمەوە، لەگەڵ ئەوەشی کە هەندێک کات دەبێت خەمگینترین دروستکراوەکانی خودا بم… تەنیا لە موزیکدا دەژیم، بە بەردەوامی لەسەر سێ بۆ چوار پارچە کار دەکەم لە هەمان کاتدا.”

لە کۆتایی پیشەکەیدا بوو بە ئاوازدانەر و ساڵی ١٨٠٢ دکتۆرەکەی ناردی بۆ هێڵینستادت، گوندێک لە دەرەوەی ڤیەننا، بە هیوای ئەوەی کە ئاووهەوای ناوچەکە ببنە هۆی ئارامی بۆ بیستنەکەی. دەوروبەرە نوێیەکەی خۆشەویستیی سروشتیان لای بێتهۆڤن زیندووکردەوە و هەر لەو ماوەیەدا سەمفۆنیای ژمارە ٢ی ئامادە کردووە.

بێتهۆڤن ١٠ ساڵی کۆتایی ژیانی بە کەڕی بەسەر بردووە.

هاوبەشی بکە

Beethoven, SavanAko,