20/04/2024
DidiMn Logo
Top

گەشتێک بۆ ماڵە جوانەکانی کاسێنا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

 دیدی من 

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

لە سەروو باکووری وڵاتانی گانا و بورکینا، بەرەو دەوڵەتی پاشایەتیی دابگۆن، خەڵکانی کاسێنا دەبینین، کە بە کۆمەڵێکی نەتەوەیی بچووکی ١٦٠،٠٠٠ کەسی دەخەمڵێنرێن و هەموویان بە زمانی کاسێن قسە دەکەن.

خانووەکانیان بە بەکارهێنانی مادەی ناوخۆیی تێکەڵکراو دروست دەکەن. هەر خانوویەک پێک دێت لە چیلکە، زەوی، دار و پەیینی مانگا، کە لە دروستکردنیاندا بە مەبەستی بوونی نەرمییەکی زیاتر بەکار دەهێنرێن.

ئەمانە کەرەستەی سەرەتایی نین، دیوارەکان ئەستوورییان یەک پێ دەبێت، تەنها بۆ ئەوە نییە کە لەبەر گەرمای زۆر ناو خانووەکان فێنک بکاتەوە، بەڵکو بۆ ئەوەشە کە لە دوژمن و ئاژەڵە دڕندەکانی کەنار بیانپارێزێت. دەرگەی چونە ژوورەوەی هەر ماڵێک زۆر بچووکە، درێژییەکەی دوو بۆ سێ پێ دەبێت و ئەوەش دووبارە بە خەیاڵی پارێزگاریکردن دروستیان کردووە. دەرگەیەکی هاتنەژوورەوەی بچووک هاتنە ژوورەوە سەختتر دەکات بۆ پەلاماردانی دوژمنەکانیان، هەوەها بۆ دزەکردنی گەرمییش.

خەڵکانی کاسێنا ئەم شێوازە دیزاینە بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحەکان بەکار دەهێنن، کە هەر یەکێک لە دیزاینەکان لەوی تر جیاوازە، بەڵام هەموویان په‌یوه‌ستن بە یەک دابونەریتەوە.

هاوبەشی بکە

Kasena, SavanAko, Tour,