29/03/2024
DidiMn Logo
Top

گەلەریی ۹ لە ماڵی چالاک

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – لاژە تەها

ڕۆژی شەممە، بەرواری ۲۸/٥/۲٠۱٦، حەوتەمین پێشانگای تایبەتی شێوەکار ئاریان ئەبوبەکر، لە ماڵی چالاک کرایەوە و تا بەرواری ٤/٦/۲٠۱٦ بەردەوام دەبێت.

هونەرمەند لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی بۆچی پێشانگەکەی لە ماڵی چالاک کردووەتەوە و لە گەلەری ۹، کە گەلەریی تایبەت بە خۆیەتی، نییە، بۆ دیدی من گوتی: “یەکێك لە بیرۆکە سەرەکییەکان ئەوە بوو کە چۆن گەلەریی ۹ یان بەشێك لە گەلەرییەکە ببەین و لە شوێنێکی تر نماییشی بکەین؛ ڕەنگ و تایبەتمەندیی جێگە، بیناکە و بینەر لە ماڵی چالاک زۆر گونجاوە لەگەڵ ئیشەکانی مندا و زۆر دڵخۆشم بەوە.”

هەروەها گوتیشی: “زۆرینەی ئەو ئیشانەی کە لێرە نماییش کراون، پێشتر تەنها لە گەلەریی ۹ نمایش کراون و چەند پارچەیەکی نوێشی تێدایە، کە یەکەم جارە پیشان بدرێن.”

گەلەریی ۹، گەلەریەکی تایبەتە بە کارە هونەری و نیگارەکانی ئاریان ئەبوبەکر، دەکەوێتە شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی؛ هەموو ڕۆژانێکی هەینی لە کاتژمێر ۲ـی پاشنیوەڕۆوە تا ٦ـی ئێوارە کراوەیە.

هاوبەشی بکە

9Gallery, ArianAbubakr, ChalakHouse, LazhaTaha,