لە ئینگلیزییەوە: ماردین ئیبراهیم
سایمون سێباگ مۆنتیفیۆر، که مێژوونووس و ڕۆماننووسێکی به‌ریتانی و پێشکه‌شکاری ته‌له‌فیزیۆنییه و پێشتر کۆمه‌ڵێک کتێبی مێژوویی و ڕۆمانی بڵاو کردۆته‌وه له‌وانه ”کاسرینی مه‌زن، ستالین، دادگای تزاری سوور، ستالینی گه‌نج، مێژووی تیتانه‌کان، هه‌روه‌ها ڕۆمانه‌کانی ”شاشینکا، شه‌وێکی زستان، ئاسمانی سووری نیوه‌ڕۆ.” ئه‌مجاره‌یان کتێبێکی سه‌رنجڕاکێشی بڵاو کردووەته‌وه که کۆکراوه‌ی کۆمه‌ڵێک نامه‌ی مێژوویی نێوان که‌سایه‌تییه‌کانی جیهانه، هه‌ر له که‌سایه‌تییه سیاسیی و پاشا و سه‌رۆک و ده‌سه‌لاتدارانه‌وه، تاکو که‌سانی ئایینی و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رانی دیاری دنیا. بابه‌تی نامه‌کان جۆراوجۆرن و له کاتی جیاواز و ناوکۆیی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازدا نووسراون، هه‌روه‌ها بۆ مه‌به‌ستی جۆربه‌جۆر نووسراون و نێردراون، هه‌ر له بابه‌ته‌کانی جه‌نگ و ده‌سه‌ڵات و ئازادیی و خوێن و ئازایه‌تیی و کاره‌ساته‌وه تاکو بابه‌تی خۆشه‌ویستی و خێزانی و داهێنان و ماڵئاوایی و هاوڕێیه‌تی. کتێبه‌که ساڵی ٢٠١٩ له به‌ریتانیا چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه. ئه‌م نامانه پێشتر له پاشکۆی کلتووری هه‌فته‌نامه‌ی زه‌مه‌ن بڵاو کراونه‌ته‌وه.
نامه‌کانی زیندانی ماندێلا بۆ وینی کۆمه‌ڵێک وانه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن بژین. ماندێلا ساڵی ١٩١٨ له بنه‌ماڵه‌یه‌کی خانه‌دانی تیمبو له‌دایک بووه، له ساڵانی په‌نجاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، وه‌کو پارێزه‌رێک له جۆهانسبێرگ ته‌ڤلی کۆنگره‌ی نیشتیمانی ئه‌فه‌ریقا و خه‌باتی چه‌کداری دژی ئاپارتاید – هه‌ڵاواردن لەسه‌ر بنه‌مای ڕه‌نگی پێست دژی ڕه‌شه‌کان- بوو. حه‌وت ساڵ دواتر، ماندێلا له وێستگه‌ی پاسدا خانمێکی گه‌نجی به‌رچاو ده‌كه‌وێت که وینی مادیکیزێلایه و ته‌مه‌نی ٢٢ ساڵانه. ماندێلا له ژنه‌که‌ی خۆی جیا ده‌بێته‌وه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ وینی ده‌کات. ماندێلا له ساڵی ١٩٦٤دا لە دادگای ڕیڤۆنیا به تۆمه‌تی تیرۆریزم به حوکمی هه‌تاهه‌تایی زیندانی ده‌کرێت.
نامه ئیلهامبه‌خشه‌کانی زیندان، به‌هره‌ی خۆپهرهپێدان، خاکه‌ڕایی و ویقارێکی سروشتی ماندێلا نیشان ده‌ده‌ن. له ماوه‌ی بیستوحه‌وت ساڵی زیندان وه‌ک له‌م نامه‌یه‌دا بۆ وینی ڕوون ده‌کاته‌وه، ماندێلا ژووری زیندان وه‌کو شوێنێکی نموونه‌یی ده‌بینێت بۆ ناسینی خۆ، وه‌کو گه‌ڕانێکی واقیعی و به‌رده‌وام بۆ پرۆسه‌کانی عه‌قڵ و هه‌سته‌کان دەیبینێت. له حوکمدان له‌سه‌ر گه‌شه و فراژیبوونی خۆمان وه‌ک تاکه‌که‌س، ئێمه مه‌یلمان به لای چڕکردنه‌وه‌ی سه‌رنجمانه له‌سه‌ر هۆکاره ده‌ره‌کییه‌کانی له بابه‌ت پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، کاریگه‌رییدانان له‌سه‌ر ئه‌وانی تر، جه‌ماوه‌ریبوون و ناسراوی، ده‌وڵه‌مه‌ندی و پله‌کانی خوێندن. ئه‌مانه بێگومان گرنگن… زۆر شیاوی تێگه‌یشتنه که زۆر که‌س خۆیان بۆ گه‌یشتن به‌مانه ته‌رخان ده‌که‌ن. بەڵام هۆکاری ناوه‌کیش ڕه‌نگه گرنگیان له‌وانه‌ش زیاتر بێت بۆ حوکمدان له‌سه‌ر گه‌شه‌ی که‌سێک وه‌ک مرۆڤ. ڕاستگۆیی، دڵسۆزیی، ساده‌یی، خاکه‌ڕایی، دهستودڵئاوهڵایی، بێفیزی و خزمه‌تکردنی ئه‌وانی دی- کۆمه‌ڵێک کوالیتی ناوه‌کین که هه‌موو که‌سێک ده‌ستی پێیان ڕا ده‌گا- بنه‌مای ڕۆحی ژیانی که‌سێکن. گه‌شه‌کردن له‌و بوارانه‌دا، به‌بێ هه‌ستێکی ناوه‌کیی، به‌بێ ناسینی خۆت و به‌بێ ناسینی هه‌ڵه و کهموکورتییهکانت، جێگای بڕوا نییه. زیندان بۆ هیچ باش نه‌بێت، بۆ ئه‌وه باشه ده‌رفه‌تت ده‌داتێ هه‌موو ڕۆژێک له سه‌رجه‌م ڕه‌فتاری خۆت ڕابمێنیت، به‌سه‌ر بهدکارییهکانتدا زاڵ بیت و باشییه‌کانت جا هه‌رچیه‌ک بن په‌ره پێ بده‌یت. له‌خۆڕامان- میدیته‌یشن-ی ڕێکوپێک، پانزه ده‌قه هه‌موو شه‌وێک پێش چوونه ناو جێگا، ده‌کرێت زۆر بەسوود بێت. ڕه‌نگه له سه‌ره‌تادا به‌لاته‌وه زه‌حمه‌ت بێت دیوه نه‌رێنییه‌کانی ژیانی خۆت ببینیت، به‌ڵام له ده‌یه‌مین ههوڵدانتدا ڕه‌نگه ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنیت. هه‌رگیز له بیری نه‌که‌یت که قه‌دیسێک، هه‌ر گوناهبارێکه و هه‌وڵی به‌رده‌وامی داوه.
له ماوه‌ی درێژی مه‌ینه‌تییه‌که‌ی ماندێلادا، وینی به‌بێ ڕێنمایی ئه‌و خه‌باتی کرد، هێزی خۆی له سوێتۆ چڕ کرده‌وه، له ڕێگه‌ی یه‌که‌یه‌کی ئه‌منی چه‌وره و مرۆڤکوژه‌وه که ناویان تیمی فوتبۆڵی یه‌کگرتووی ماندێلا بوو. ساڵی ١٩٩٠ ماندێلا ئازاد کرا و پاشان به سه‌رۆک هه‌ڵبژێردرا، ماندێلا سه‌رپه‌رشتیی گواستنه‌وه‌ی حوکمی له ده‌سه‌ڵاتی سپیپێسته‌وه بۆ دیموکراسی فره‌ڕه‌گه‌زیی به‌بێ خوێنڕشتن کرد، که یه‌کێک بوو له ده‌سکه‌وته باڵاکانی سه‌ده‌ی بیست.
ماندێلا، ساڵی ١٩٩٢ له وینی جیا بووەوه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ گراشا کرد – گراشا هاوسه‌ری پێشووی ماچاڵ سه‌رۆکی موزه‌مبیق بوو. ماندێلا ساڵی ٢٠١٣ کۆچی دوایی کرد، وینیش پێنج ساڵ دواتر. ئه‌م نامه‌یه یه‌کێک له باشترین نامه‌کانییه‌تی، به ناوی ”دالیبونگا” ئیمزا کراوه که ناوی ماندێلایه له ناو خێڵی زۆسادا که خێڵه‌که‌ی ماندێلایه.
ئازیزم،
ته‌واو به‌لامه‌وه سه‌یر بوو که بیستم زۆر ناساخ بوویت، چونکه من بچوکترین زانیاریشم نه‌بووه له‌وه‌ی که تۆ به‌ده‌ست بورانه‌وه‌وه ده‌ناڵێنیت. من ئه‌وه‌م ده‌زانی که تۆ کێشه‌ی دڵ و هه‌وکردنی ته‌نیشتی سییه‌کانت هه‌یه.
هێزی بیرکردنه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤ و ئه‌نجامه‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤ، که هه‌ردووکیان له‌لایه‌ن ده‌روونناسی ئه‌مه‌ریکی دکتۆر نۆرمان ڤینسینت پیڵهوه نووسراون، شایانی خوێندنه‌وه‌ن.
خاڵی سه‌ره‌کی نووسینه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که بابه‌ته سه‌ره‌کیه‌که بێتوانایی که‌سێک نییه، به‌ڵکو شێوازی ڕه‌فتاری که‌سه‌که‌یه به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌کان. که‌سێک که ده‌ڵێت: من به‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا زاڵ ده‌بم و ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه ده‌ژیم، هه‌ر به‌و قسه‌یه نیوه‌ی ڕێگاکه‌ی به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن بڕیوه.
له‌و به‌هرانه‌ی تۆ هه‌ته، ئه‌وه‌ی زۆر منی ڕاکێشا ئازایه‌تیی و مکوڕیهکهت بوو. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات به سه‌ر و شانی به‌رزه‌وه بوه‌ستیت، له کۆتاییشدا هێزی ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌ت بۆ دێنێت. به هۆشیارانه و به‌رده‌وامی ئه‌وه‌ت له خه‌یاڵ بێت.
تا ڕاده‌یه‌ک خه‌مبار، خه‌یاڵ په‌رته‌وازه و ناساخ، به‌ڵام هاوکات دڵنشینیش دیاریت (له وێنه خێزانییهکهدا) (وێنه‌که) هه‌موو ئه‌وه‌ی من له‌باره‌ی تۆوه ده‌یزانم؛ ده‌یڵێت، جادو و جوانییه‌کی وێرانکه‌ر که ده ساڵی پڕ گێژه‌ڵوکه‌ی هاوسه‌ربوون نه‌یتوانی کاڵی بکاته‌وه. وای تێده‌گه‌م به‌و وێنه‌یه ویستووته په‌یامێکم پێ بگه‌یه‌نیت که هه‌رگیز وشه ناتوانێت گوزارشتی لێ بکات. دڵنیابه په‌یامه‌که گه‌یشت. هه‌موو ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه که وێنه‌که هه‌موو هه‌سته میهره‌بانه‌کانی ناوه‌وه‌م به‌خه‌به‌ر دێنێت و هه‌موو ئه‌و خه‌مۆکییه‌ی دهورمی داوه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه. تاسه و حه‌سره‌تی منی بۆ تۆ و ماڵه شیرین و هێمنهکهمان توندتر کرده‌وه.
له کۆتاییدا، ده‌مه‌وێت بزانیت که له ڕابردوودا نامه‌کانم زۆر گه‌رموگوڕ نه‌بوون، ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بووبێت که من هه‌وڵی دانه‌وه‌ی قه‌رزی ژنێک ناده‌م که سه‌ره‌ڕای سه‌ختییه بێئامانهکان و بێئه‌زموونی؛ له پێناو جێبه‌جێکردنی داوا و خواسته‌کانی هاوسه‌ره زیندانییه‌که‌ی، سه‌رکه‌وتوو بوو له‌وه‌ی ئاگردانی ماڵه‌که گه‌رم ڕابگرێت. ئه‌و شتانه وام لی ده‌کات به خاکه‌ڕاییه‌وه بابه‌تی خۆشه‌ویستی و جۆشی تۆ بم. له یادت بێت، هیوا به‌هێزترین چه‌که، ئه‌گه‌ر هیچ چه‌کێکی تریش نه‌مابێت. تۆ له هه‌موو ساتێکی ژیانمدا، له خهیاڵمدایت. ئازیزه‌که‌م، هیچت لێ نایەت. به دڵنیاییه‌وه چاک ده‌بیته‌وه و هه‌ڵده‌ستیته‌وه.
ملیۆنان ماچ و چه‌ندان و چه‌ندان ته‌ن خۆشه‌ویستی.
دالیبونگا
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.